ئه‌یلوول 19, 2019 19:46 Asia/Tehran
  •  ڕیزبەندی نوی بڵاو کراوە ؛ مسۆگەر بوونی پیگه ی تۆپی پێی ئێران لە ڕێنکینگی فیفا/٢٣ـی جیهان و یەکەمی ئاسیا

تۆپی پێی ئێران لە تازەترین ڕیزبەندی بڵاوکراوە لە لایەن فیفاوە هەروەک مانگی ڕابردوو خاوەنی پلەی بیست و سێهەمی جیهان ولە نێوانی تیمە ئاسیاییەکان دا لە پلەی یەکەم دایە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ڕێنکینگی تازەی فێدراسیۆنی نێو دەوڵەتی تۆپی پێی (فیفا) ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاو بۆتەوە. بە گوێرەی ڕیزبەندی بڵاوکراوە کە هاوپێوەند بە مانگی سێپتەمبەر، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بە ١٥٢٢ خاڵ لە ڕیزبەندی بیست و سێهەمی جیهان دایە. مانگی ڕابردوویش ئەم جێگەیە لە دەست تۆپی پێی ئێران دابوو. یەک مانگ لەمەو بوەریش ئەم جێگەیە بە هۆی  سەرجەم ١٥١٨ خاڵ ڕادەستی تۆپی پێی ئێران کراوە. لە نێوان تیمەکانی ئاسیایی نێو ڕێنکینگی فیفایش،ئێران بانترە لە ژاپۆن(ڕیزبەندی ٣١) کۆریای باشووری(ڕیزبەندی ٣٧)، ئۆسترالیا(ڕیزبەندی٤٤) و قەتەر(ڕیزبەندی ٦٢) جێگەی یەکەمیان هەبوو.