والیباڵی پاڵەوانەتیی ئاسیا؛ ئێران بە بردنەوە لە تایوان گەیشتە قۆناغی پێش فیناڵ
ئهیلوول 20, 2019 09:31 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە قۆناغی یەک چوارەمی ڕکابەرایەتییەکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا بەرامبەر بە تایوان چوە مەیدانەوە و بە بردنەوە لەو تیمە گەیشتە قۆناغی پێشفیناڵی ئەو ڕکابەرایەتییانە.
بە پێی راپۆرتی پارس تودەی؛ هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران لە قۆناغی یەک چوارەمی فیناڵی ڕکابەرایەتییەکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە کاژێر 18:45 بە کاتی ئێران لە هۆڵی ١٢ هەزار کەسی یاریگای ئازادیی تاران لەگەڵ هەڵبژاردەی تایوان چوە مەیدانەوە و توانی لە سێ سێتی یەک لە دوای یەک لەو تیمە بباتەوە.
هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە قۆناغی پێشفیناڵی ڕکابەرایەریی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە کاژێر 18:45 لە هۆڵی ١٢ هەزار کەسیی ئازادی لەگەڵ کۆریای باشوور یاری دەکات.
بیستەمین خولی ڕکابەرایەتیی والیباڵی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە ١٣ تا ٢١ سێپتەمبەر لە تاران بەڕێوە دەچێ.