گەییشتنی تیمی باڵەی ئێران بە موندیاڵی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیا
ئهیلوول 20, 2019 19:46 Asia/Tehran
تیمی نیشتیمانیی باڵەی ئێران ڕۆژی ھەینی لە ئەنجامی بەزاندنی تیمی کۆریای باشووری گەییشتە مۆندیاڵی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە تاران.
تیمی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە قۆناغی پێش کۆتایی ململانێی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە ھۆڵی ١٢ ھەزار کەسیی وەرزشگای ئازادیی تاران بۆ تیمی کۆریای باشووری چووە مەیدانەوەو توانی بە دەرەنجامی سێ بە یەک ئەم خەنیمەی ببەزێنێ.
ئێران کە لەم کێبەرکێیانەدا تیمەکانی سریلانکا، قەتەر، چین، ھیندو تایوانی شکست پێ ھێناوەو بە ئۆسترالیای دۆراندووە، ھەنگاوێکی دیکەی ماوە ھەتا گەییشتن بە سێھەمین میدالیای زێڕی خۆی لە مێژووی ململانێی پاڵەوانەتیی ئاسیادا.
بیستەمین خولی کێبەرکێی باڵەی پاڵەوانەتیی پیاوانی ئاسیا کە لە ١٣ی سپتامبەرەوە لە تاران دەستی پێ کراوە، سبەینێ شەممە بە ناساندنی تیمی پاڵەوان کۆتایی پێ دێت.