ئه‌یلوول 23, 2019 07:26 Asia/Tehran
  • زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتی جیهان 2019 ، مەدالیای زێڕ بۆ ئێران

حسێن یەزدانی نوێنەری کێشی 86 کیلۆی ئێران لەپێشبڕکێ جیهانیەکانی زۆرانی ئازادی کازاخستان - 2019 توانی مەدالیای زێڕ وەدەس بێنێ .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، دیپاک پونیا لە وڵاتی هیندستان خەنیمی حسێن یەزدانی دوانیوەڕۆی یەکشەممە و لە رۆژی کۆتایی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی جیهان لە شاری نورسوڵتانی وڵاتی کازاخستان لە زۆران گرتنی دواجاری کێشی 86 کیلۆدا بە هۆی پێکران ئامادە نەبوو تا نوێنەری ئێران بە مەدالیای زێڕی ئەم کێشە بگات .

 بەر لەوە عەلیڕەزا کەریمی لە کێشی 92 کیلۆ مەدالیای زیو و یونیس ئیمامی و بەهنام ئیحسانپور لە کێشەکانی 70 و 61 دا مەدالی برۆنزیان بردبووەوە .

پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازاد رۆژانی 19 تا 22 ی ئەیلوول لە شاری نورسوڵتانی کازاخستان بەڕێوەچوو .