ئه‌یلوول 25, 2019 09:18 Asia/Tehran
  •  ئیمام زەینۆلعابێدین(ع) بوژێنەری دین لە سەردەمی سەرکووت کردن

ئەمرۆ چووارشەممە ڕێککەوتە لەگەڵ شەهادەتیی ئیمام عەلی بن ئەلحسەین(ع) ناسراو بە زەینۆلعابێدینە. کەسایەتییەکی مەزن کەلە درێژەی ڕاپەڕینی ئیمام حسەین(ع) لە سەرزەوی کەربەلا دا ئامادە بوو، بەڵام لە سەر چارەنووسی ئیلاهیی زیندوو مایەوە تا دوای شەهید بوونی باوکیی، ئاڵاهەڵگری ئایینی ڕزگاری دەری ئیسلام بێت. ئیمام لە ساڵی ٩٤ مانگی لەسەر دنە دانی هۆشام بن عەبدولمەلێک، خەلیفەی ئۆمەوی، دەرمانداو کرا وشەهید بوو.

 سەردەمی ئیمام زەینۆلعابێدین(ع) قەیراناویترین سەردەمیی ئیسلامە، کە دەستەڵاتدارانێک وەک یەزید و جێنشینەکان زاڵبوون بە سەر کۆمەڵگەی ئیسلامی دا. لەم خولە ؛ هەموو سەرزەمینەکانیی ئیسلامیی لە ژێر فەرمانی ئۆمەوییەکان دا بوو. نزامی ئۆمەوییەکان سەرەڕای ئەمەی لە ژێر ناوی خەلافەتی ئیسلامی حکوومەتی دەکرد، تەنیا شتێک کە هەر بیری لێنەدەکردەوە ، ئیسلام و گەشەی بوو.

ئۆمەوییەکان بە هەموو تواناوە هەوڵیان ئەدا لە ڕواڵەتێکی ئیسلامی ، دیسانەوە جاهلییەتی عەرەب ببوژێننەوە و بە جێ ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێتە کایەوە.

 ئیمام زەینۆلعابێدین(ع) بۆ بوژاندنەوەو ڕۆنانی دیسانەوەی بینای ئیسلام لە قۆناخی یەکەم دەبووایە ئەو خەڵکە موسولمانانەی کە ساڵانی زۆر لە ئالوبەیت(ع) دوور کرابوون و دنەیان پێدابوون بۆ دوژمنایەتی و دووری کردن لە بنەماڵەی  پێغەمبەر(ص) ، لەگەڵ ئالو بەیت ئاشنا بکات و ئەوان فێری خۆشەویستی و دۆستایەتی بکات لەگەڵ ئالوبەیتی پێغەمبەر (ص) هەر بۆیە بە دەستی بەستراو لە کۆشکی یەزید دا ئەرکی گرنگی خۆی بەڕێوە برد .

 ئیمام زەینۆلعابێدین(ع)، بۆ ناساندنیی خۆی ، سەرەتا دەبووایە باسی لەمە دەکرد کە من کوری ڕەسولی خودام، هەمان ڕەسولێک کە ئێوە ئایینی پیرۆزی ئەو کەسایەتییە ئیلاهییەتان قەبووڵکردووە. هەر بۆیە ئیمام زەینۆلعابێدین(ع) بۆ ناساندنی خۆی گوتی: خەڵکی نا، من کوری مەکە و مێنام، من کوری زەمزەم و سەفام. من کوری ئەو کەسەم کە جبرئیل تەییدی دەکات و میکائیل یارمەتی پێئەدات.من کوری ئەو کەسەم کەلە بارەگای موسولمانەکان پشتگری کرد و دژی مارقین و ناکەسین وقاسێتین شەڕی کرد .

لێرە دا بوو پەیکەرەی نیوە مردووی ئیسلام دوا بە دوای گوتەکانی ئیمام زەینۆلعابێدین(ع)، جووڵا و یەکەم نیشانەکانی بوژاندنەوەی دڵی خۆی دەرخست. ئیمام بە ئەندیشەکانی هیدایەتگرانەی دەستی دایە بوژاندنەوەی ئیسلام و پێداچوونەوە بە سەر سیتێمی هزری و فکری ئەو سەردەمە دا .ساڵڕۆژی شەهادەتی ئیمام زەینۆلعابێدین(ع) لە هەموو موسوڵمانانی جیهان سەرەخۆشیدەکەین.

 

سەرپەیڤ