تشرینی یه‌که‌م 13, 2019 16:02 Asia/Tehran
  • پێشەکیی و بەرایی  یۆرۆ٢٠٢٠؛ سەرکەوتنی پێشوەختی  ئیتالیا بۆ قۆناخی فیناڵ لە شەوێک دا وا سپانیا ڕاگیرا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا سەرکەوتنی زووتر لە کات و بەدەستەڵاتی خۆ بۆ قۆناخی فیناڵی ڕکابەرییەکانی یۆرۆ٢٠٢٠ـی کرد بە جەژن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری میهر، ڕکابەرییەکانیی قۆناخی پێشەکی یۆرۆ٢٠٢٠ شەوی یەکشەممە لە وڵاتانی جۆر بە جۆری کیشوەری ئەورووپا دا بەڕێوە چوو تا چارەنووسی سەرکەوتنی زووتر لەکاتی ژمارێک لە تیمەکان بۆ قۆناخی فیناڵی ئەم ڕکابەرییانە ڕوون بێتەوە.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا کە ئامادەبوونی بەدەستەڵاتدارانەی لەم خولەی ڕکابەرییەکان دا هەبووە شەوی ڕابردوو توانی بەرامبەر یونان سەرکەوێت و بە ٢١ پشک بچێتە قۆناخی فیناڵ.

لەیەکێ لە گرنگترین یارییەکانی شەوی ڕابردوویش ئیسپانیا میوان نەرویج بوو. سێرخیۆ ڕامووس کاپیتانی هەڵبژاردەی ئێسپانیا کە بە بەشداری لەم یارییە، ڕێکۆردی زۆرتری یاری نیشتمانی لە وڵاتەکەی دا شکاندووە بە ئەنجامی یەکسانی یەک-یەک کۆتایی پێهات.