تشرینی یه‌که‌م 13, 2019 17:32 Asia/Tehran
  • ملە وڕکابەری پاراتیرهاویشتنی پاڵەوانی جیهان- سیدنی؛ تەوەسۆلیخواە لە پلەی چوارەم ڕاوەستا

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە پێوەندییە گشتییەکانیی فێدراسیۆنی وەرزشەکانی گیانبازان و کەمئەندامان، لە دووهەمین ڕۆژی ملە وڕکابەری پاڵەوانی جیهانی ٢٠١٩ ئۆسترالیا،عەبدۆڕەزا تەوەسۆلی خواە میللی پۆشی پاراتیرهاویشتنی وڵاتەکەمان لە برگەی پارا تراپ لەگەڵ خەنیمەکانی ململانی کرد.

میللی پۆسی وڵاتەکەمان لە خولی دووهەم بەرایی بە دەست خستنی ١٠٢ پشک لە پلەی پێنجەم ڕاوەستا و چوو بۆ قۆناخی فیناڵ. 

عەبدۆڕەزا تەوەسۆلی خواە  لەم قۆناخە بە دەست خستنی ١٨ پشک دوای نوێنەرانی وڵاتانی ئیتالیا،فەنلاند و بەریتانیا لە پلەی چوارەمی جیهان ڕاوەستا. شایانی باسە، ئەم خولەی ڕکابەرییەکان بە بەشداری ٢٨٣ وەرزشڤان لە ٥٥ وڵاتی جیهان بە میوانداریی وڵاتی ئۆسترالیا تا ٢٦ـی ڕەزبەر،درێژەی هەیە و ٥٣ بەرەبەشی تۆکیۆ لەو دا دابەشدەکرێت.