تشرینی دووه‌م 09, 2019 23:30 Asia/Tehran
  • جێژنی مەولود و حەفتەی وەحدەت و یەکگرتن پیرۆز بێت

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی محەممەدی مستەفا (د.خ) بە پێی باوەڕی سوننەکانە. هەروەها یەکەم ڕۆژی هەفتەی یەکێتی و یەکبوونه.

ئەهلی سوننەت، ١٢ی ڕەبیعولئەوەڵ  و شیعەکان ١٧ی ڕەبیعولئەوەڵ بە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەری نازداری ئیسلام (ص) دەزانن.

ئەم هەفتەیە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی زیاتر بایەخ بدرێ بە یەکێتی و یەکدەنگیی جیهانی ئیسلامی بەتایبەت لەم قۆناغە پڕ ئاڵۆزی و دووبەرەکییەدا

حەزرەتی ئیمام خومەینی (ڕە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کە خۆی لە مونادییانی یەکێتی و یەکبوون لە جیهانی ئیسلام بوو، ئەو هەلەی قۆستەوە بۆ یەکگرتنەوە و لێک نزیک بوونەوەی گرووپە ئیسلامییەکان و مەودای نێوان ئەو دوو بەروارە (١٢ تا ١٧ی ڕەبیعولئەوەڵ)ی بە هەفتەی یەکێتی ئیسلامی ناودێڕ کرد.

ئەم هەفتەیە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی زیاتر بایەخ بدرێ بە یەکێتی و یەکدەنگیی جیهانی ئیسلامی بەتایبەت لەم قۆناغە پڕ ئاڵۆزی و دووبەرەکییەدا.هەرچەن موسڵمانان لە هەموو ئایین و ئایینزا جۆربەجۆرەکانەوە لە هەندێ پرسی ئایینیدا جیاوازی بیر و ڕایان هەیە، بەڵام خاڵە هاوبەشەکانیان لەوان بروا بە خودای تاکانە، کتێبی ئاسمانیک، پێغەمبەر و قیبلە گەلێک زیاتر و گرینگترە.هەروەها موسڵمانان لە سەر عیبادەتە گرینگەکانی وەک نوێژ، ڕۆژوو، حەج، زەکات و ... یەک بیر و ڕان.

لە مانگی مەولوود مانگی لە دایک بوونی پێغەمبەری نازداری ئیسلام حەزرەتی موحەممەدی مستەفا(د.خ) و رۆژانی حەفتەی وەحدەت و یەکبوون داین. هەر بەم بۆنەوە بەشێک لە پەیام و راسپاردەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بناغەدانەری ئینقلابی ئیسلامیی و حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری موعەززەمی ئینقلاب، پێشکەش بە ئێوە دەکەین.

ئیمام خومەینی(رە):

وەحدەت ئەمر بە چاکەیە کە دەبێتە هۆی ئاشتەوایی و هێوریی لە جیهاندا، دەبێ بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتەوایی، نەریتی یەکگرتن و برایەتیی پەرە پێ بدەین و پتەوتری بکەین لەبەر ئەوەی ئێمە بە دوای ئەوەداین تاوەکو لە جیهاندا لە ئاشتیی و ئاسایش دابین، ئیسلام هەرلەسەرەتاوە وەها ئامانجێکی هەبووە بە تایبەت ئێمەی راسپاردووە بۆ بەدیهێنانی یەکڕیزیی و برایەتیی لە نێو ئیمانداران و لە نێو موسوڵمانان دا.

مەقامی موعەززەمی رێبەری:

ئێمە بە هەمووان دەڵێین رێز لە یەکتر بگرن و سووکایەتیی بە باوەڕو پیرۆزایەتییەکانی یەکتر نەکەن. ئەگەر کەسێک بیهەوێ بە بیانووی بیروباوەڕ، سووکایەتیی بە کەسانی دیکە بکات، ئێمە بە هیچ لەون داکۆکیی لێ ناکەین. مەبەستی ئێمە لە وەحدەت چییە؟ یانی هەموو کەس بە شێوازێک بیر بکاتەوە؟ نا. یانی هەمووکەس بیر و باوەڕێکی سیاسی هەبێ؟ نا. یانی هەمووکەس، یەک شت، یەک کەس، یەک کەسایەتیی یا یەک لایەن یا تاقمێکیان بوێ؟ نا. مانای وەحدەت ئەمانە نییە. وەحدەت یانی نەبوونی دووبەرەکیی و نیفاق و تێکهەڵچوون وئاژاوە. تەنانەت ئەگەر کەسانێک کە بیروباوەڕی ئاینییان وەک یەک نییە، دەتوانن یەک بگرن، دەتوانن لە پاڵ یەکتربن ، دەتوانن بەشەڕنەیەن...

رۆژانی له‌ دایک بوونی پیرۆزی خه‌تمی مورسه‌لین ، پێغه‌مبه‌ری نازداری ئیسلام، حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌دی مسته‌فا (د.خ) و حه‌وته‌ی یه‌کگرتن و وه‌حده‌ت له‌ هه‌موو موسوڵمانانی جیهان موباره‌ک و پیرۆز بێت.

 

سەرپەیڤ