تشرینی دووه‌م 12, 2019 16:10 Asia/Tehran
  • وەزیری تەندروستی: کرماشان  دەبێ جەمسەری گەشتیاری تەندروستی

وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاری پزشکی ئێران گوتی: نزیکبوونیی کرماشان لە عێراق و تورکیا دەرفەتێکی تایبەتە بۆ دەستخستنی داهات لە ڕێگای گەشتیاری دەرمانی.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیران پرێس،"سەعید نەمەکی" ڕۆژی سێشەممە دوای کرانەوەی نەخۆشخانەی تایبەتی سووتاوان لە شاری کرماشان،لە کۆری مامۆستایان، پزیشکان و پەرەستارانی نەخۆشخانەی تایبەت سووتاوانی گۆڵستان بەڕاشکاوی گوتی: ئاو هەوای کرماشان پتانسیەلی ئەمەی هەیە ببیتە جەمسەرێکی تەندروستی و توریسم دەرمانی لە رۆژئاوای ئێران دا.

نەمەکی گوتیشی، وەزارەتی تەندروستی بۆ پارێزگای کرماشان بەرنامەیەکی تایبەتی وەکوو ناوەندی گەشتیاری تەندروستی هەیە.

وەزیری تەندروستی هەروەها بە ئاماژە بە ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە ١٤ـی نۆڤەمبەر جەختیکرد: وەزارەتی تەندروستی،دەرمان و ڕاهێنانی پزێشکی بەرنامەکانی تایبەتی هەیە بۆ کۆنتڕۆڵی نەخۆشی شەکرە لە ئێران.