تشرینی دووه‌م 14, 2019 20:38 Asia/Tehran
  • هەڵکشان دژوار بوو لەبەر دووهەم شکستی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران/دۆڕان بە تیمی عێراق لەدواچرکەکاندا

ململانێی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران و عێراق لە قۆناخی دووهەمی هەڵبژاردنیی مۆندیال وجامی گەلانی ئاسیا لەبارودۆخێکدا بە سەرکەوتنی تیمی خەنیم کۆتایی پێهات کە یاریزانانی ئێرانی دووهەم شکستی بەدوای یەکی خۆیان تاقی کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر؛ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران کە لەسێ یاریی ڕابردووی خۆیدا دوو سەرکەوتن و شکستێکی بەدەست هێنابوو، لە کاژێر١٧:٣٠خولەکی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەشاری ئەممانی ئۆردۆن لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقدا کەوتەململانێ کەو ئەو یارییە بەئەنجامی یەک بە دوو بەقازانجی عێراق کۆتایی پێهات . "مەهنەد عەلی" و "عەلا عەبباس عەبدونەبی" بۆ عێراق گۆڵیان تۆمار کردو "ئەحمەد نوروڵڵاهی" بۆ ئێران گۆڵی لێدا.

شاگردانی ویلموتس کە کاریان لەو قۆناخەی پێشبڕکێکان بە سەرکەوتنی دوو بە سفر بەسەر هۆنگ کۆنگدا دەس پێ کردبوو، لە دووهەم یاریی ١٤ گۆڵیان لەکامبوج دا هەتا مزگێنی بەخشی رۆژانێکی خۆش بن بەڵام پاش ڕکابەریی لەگەڵ تیمی بەحرەین دەرکەوت کە هەڵکشانیان دژوارە.

هەڵبژاردەی ئێران لە سێهەم یاریی خۆی لەبەرامبەر بەحرەیندا بەئەنجامی یەک بە سفر دۆڕاندی و لەچوارەمین یاریدا کە سەرلەئێوارەی رۆژی پێنج شەممە لە ئەممانی ئۆردۆن بەڕێوەچوو دوو بە یەک بە عێراقی دۆڕاند هەتا بکەوێتە پلەی سێهەمی خشتە و کاری بۆ هەڵکشان سەخت بێ.

هەڵبژاردەی ئێران لەکاتێکدا کە دەیتوانی لە ئەنجامی یەکسانی بەحرەین بە باشترین شێوە کەڵک وەربگرێ و بە سەرکەوتن بەسەر عێراقدا هەڵبکشێ بۆسەرووی خشتە ، هەڵکشانی دژوار بووە.

هەڵبژاردەی ئێران لەو یارییەدا بەداڕشتی عەلیڕەزا بەیرانوەند، مورتەزا پورعەلی گەنجی، محەممەد حوسێن کەنعانی زادەگان، رامین ڕەزاییان، میلاد محەممەدی، ئومید ئیبراهیمی، ئەحمەد نوروڵڵاهی، مەسعود شوجاعی، محەممەد موحیببی ، مەهدی تارمی و سەردار ئازمون، بەشداری ململانێکە بووە.