تشرینی دووه‌م 15, 2019 01:38 Asia/Tehran
  •  ساڵرۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری نازداری ئیسلام  (د.خ) پیرۆز بێت

مێژوو نووسانی شیعە و سوننە دەڵێن حەزرەتی محەممەد (ص) لە سەرەتای عامولفیل ڕێککەوتی ساڵی ٥٧٠ زایینی و لەمانگی ڕەبیعۆلئەوەل لە دایکبووە ، بەڵام شیعەکان سەبارەت بە ڕۆژی لەدایکبوونی دەلێن کە ڕەسوڵی خودا لە ڕۆژی ١٧ ڕەبیعۆلئەوەل لە دایکبووە و سوننەکانیش دەلێن ڕۆژی لەدایکبوونی بەڕێزی ١٢ ڕەبیعۆلئەوەلە.حەزرەتی محەممەد (ص) دوایین پێغەمبەری خودا لە باوکێک بەناوی"عەبدوڵڵای کوڕی عەبدولموتەلیب" و دایکێک بەناوی " ئامینە کچی وەهەب" لە دایکبووە و بە تیشکی ڕۆخسار و جەماڵی پڕشنگداری خۆی جیهانی ڕووناک کردووەتەوە.

عەبدوڵڵای کوڕی عەبدولموتەلیب، بەر لە  لەدایکبوونی محەممەد (ص) لە حاڵێکدا کە هاوسەرەکەی ئامینە دووگیان بوو هاورێی بازەرگانانی قورەیش بەرەو شام وەڕی کەوت و چوو بۆ سەفەرێکی بازرگانی  و لەکاتی گەڕانەوەی لە شام  لە یەسرەب(مەدینەی مونەوەرە) نەخۆش کەوت و هەر لەوێدا کۆچی دوایی کرد و نەیتوانی چاوی بەدیتنی وەها زارۆکێکی  بەرێز ڕوون بێتەوە.

بەڵام ئامینە دایکی خۆشەویستی ڕەسوولی خودا لەنێو ئافرەتانی قۆرەیش دا بەناوبانگ بوو بە پارێزکاری . دوای لە دایکبوونیی نووری دیدەی واتە حەزرەتی محەممەد (ص) هێندە لەم دنیایە دا نەژیا و دوو ساڵ و چوار مانگ و بەڕوایەتێک شەش ساڵ دوای لە دایکبوونی ڕەسووڵی خودا لە کاتی گەڕانەوەی لە یەسرەب لە شۆێنێک بەناوی "ئەبوا" کۆچی دوایی کرد و لەهەمان شوێنیشدا ناشتیان.

پێغەمبەری ئیسلام (ص) لە سەردەمی منداڵی دا دووناوی هەبوو یەکیان "محەممەد" کە باپیری بەڕێزی عەبدولموتەلوب بۆ بەڕێزی هەڵیبژاردبوو و ناوی دیکەی "ئەحمەد" کە دایکی بەڕێزی ئامینە بۆی هەڵیبژاردبوو. دەگێڕنەوە کە لە کاتی لەدایکبوونی پێغەمبەری نازداری ئیسلام کۆشکی کەسرا قەڵەشتی تێ کەوت و چەند لایەکیشی ڕووخا و ئاورگەی گەورەی فارس کووژایەوە؛ دەریاچەی ساوە ویشک بوو ؛ بۆتەکانی مەککەش سەرنخوون بوون.

ئامینە دایکی پێغەمبەری نازداری ئیسلام دەگێرێتەوە لەکاتی لە دایکبوونی منداڵەکەم دیتم باڵی پەلەوەرێکی سپی کێشرا بە سەر دڵم و هەموو ترس و دڵەڕاوکێ لەمن دوور بووەوە. من تینوو بووم کە گیراوەیێکی  سپی یان پێدام و کاتێک خواردمەوە تیشکێک گیانی منی داگرت ،پاشان ئافرەتانێکی باڵابەرز لەگەڵ مندا قسەیان کرد بەڵام وتاری ئەوان وەک وتاری ئینسانەکان نەبوو پاشان دیتم هاورێشەمێکی سپی ئاسمان و زەوی داگرت و فریشتەیێک گوتی"  خۆشەویست ترین کەسە، بیگرن. پاشان دیتم محەممەد (ص) هاتە دنیا لە حاڵیکدا کە قامکەکانیی بەرەو ئاسمان بەرز کردبووەوە.

مەلائیکەی حەوت ئاسمان چوونە دیداری حەزرەتی محەممەد و پۆل پۆل سڵاویان لێکرد.دوای لەدایکبوونی حەزرەتی محەممەد (ص) تیشکێک لە سەر سیمای پیرۆزیدا بوو کە ماڵی هەموو خەڵکی مەکەی ڕوون کردەوە .عەبدولموتەلیب گوتوویەتی: دوای لە دایکبوونی محەممەد چوومە دیداری ئامینە و کورەکەی. سیمای محەممەد هەر وەک مانگ ئەدرەوشاویەوە و پرشنگدار بوو.

17ی ڕەبیعولئەوەل سەرەڕای ئەوەی ساڵەهاتی لەدایکبوونی پێغەمبەری نازدار (د.خ) بە ڕیوایەتی شیعەکانە، هاوکاتیشە لەگەڵ ساڵەهاتی لە دایکبوونی ئیمام (جەعفەری کوڕی محەمەد) ناسراو بە ئیمام سادق، شەشەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان. ئیمام سادق (س) لە ماوەی ئیمامەتی پڕبەرەکەتی خۆیدا، کە 34 ساڵیشی خایاند، بەردەوام لەپێناو بووژانەوەی ئایینی باپیری بەڕێزی واتە پێغەمبەر (د.خ) هەوڵی دا. بەڕێزی هەروەک باب  و باپیرانی، بە سەرچەشن کردنی قورئان و نەریتی پێغەمبەر (د.خ)، یەکیەتی و هاودەنگی نێوان موسڵمانانی کردە گرینگترین ئەرکی خۆی، چوونکە ئامانجی سەرەکی و گرینگی ئیسلام، پێکهاتنی ئوممەتێکی تاقانە،دەسەلاتدار و ئاشتیخوازە بۆ ژیانێکی دۆستانە و تەژی لە هێوری و ئاسایش.

 

 

سەرپەیڤ