تشرینی دووه‌م 15, 2019 14:06 Asia/Tehran
  • کۆنسێرتی

کەیهان کەلهور هونەرمەند و مۆسیقاری گەورەی کورد بڕیارە لە گەڵ کوارتێتی مینیاتۆر کۆنسێرتێکی مۆسیقایی لە ژێر ناوی "شاری خامۆش" لە هۆڵی وەحدەتی شاری تاران ئاراستە بکات.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەیهان کەلهور هونەرمەند و مۆسیقاری گەورەی کورد و بڕاوەی خەڵاتی هونەرمەندی ساڵی جیهان لە بواری مۆسیقا لە لایەن وۆمەکسەوە، بڕیارە لە گەڵ کوارتێتی مینیاتۆر کۆنسێرتێکی مۆسیقایی لە ژێر ناوی "شاری خامۆش" لە رۆژانی ٧، ٨ و ٩ی بەفرانبار لە ۆڵی  وەحدەتی شاری تاران ئاراستە بکات.

شاری خامۆش یەکێکە لە ناسراوەترین ئەلبۆمە لایتەکانی کەیهان کەلهور کە لە ساڵی ٢٠٠٨ی زایینی کە گەڵ برۆکلین ڕایدێر و بە هاوکاریی کوارتێت زێهییەک لە ئەمریکا و لە فۆڕمی مۆسیقای کلاسیک و رۆژهەڵاتی ناڤینی بە شێوەی نێونەتەوەیی ئاراستە کرا.

کوارتێتی مینیاتۆر لەم کۆنسێرتەی کەلهوردا پێکهاتوون لە پێدرام فەریۆسفی (ڤیۆلۆن)، نیلووفەر موحێبی (ڤیۆلۆن)، مەیسەم مەرودەستی (ڤیۆلۆن ئاڵتۆ)، ئاتێنا ئێشتیقاقی (کۆنتێرباس)، فەرشاد پاتینیان (ڤیۆلۆن سێل) و بێهتاش ئەبولقاسم (ئامێری زەربی و کووبەیی).

شایانی باسە، پێشتر لە مانگەکانی خاکەلێوە و جۆزەردانی ئەوساڵی هەتاوی کۆنسێرتی شاری خامۆش لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان، شیراز، ساری، هەمەدان، کرماشان و سنە پێشکەش کرا و پێشوازیی گەرمی لایەنگرانی مۆسیقا بووە هۆی درێژە دان بەم کۆنسێرتە بۆ ٢٠ سانسی دیکە.