کچێکی مەهابادی پلەی سێهەمی رکابەریی تێنیسی سەرمێزی وڵاتی دەستخست
بەرپرسی لیژنەی تێنیسی سەرمێزی مەهاباد گوتی: "ئلینا ڕەحیمی" نیشتمان پۆشی شیاوی ئەو شارستانە توانی پلەی سێهەمی پاڵەوانی هەڵبژاردەی پینگ پۆنگی گەنجانی کچی وڵات تایبەت کاتە خۆی .
کەیوان ڕەحمانی ڕۆژی شەممە لە وتوویژ لەگەڵ ئیرنا گوتیشی: خولی دووهەمی گەشتی ئێرانی پینگ پۆنگی گەنجانی وڵات لە ٢٣ـی گەڵاڕێزان بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ بە ئامادەبوونی ٩٤ ورزشڤانی سەرتری ئەم لقە لە ٣١ پارێزگای وڵات لە ئەسفەهان بەڕێوە دەچێت.
ئەو گوتیشی:لە ڕۆژی کۆتایی ئەم ڕکابەرییانە و لە قۆناخی فیناڵ کەبە ئامادەبوونی چوار وەرزشڤان بەڕێوە چوو"ئیلینا ڕەحیمی" لەمەهاباد دوای شکستی بەرامبەر "کیمیا رۆستەمی" نەیتوانی بڕوات بۆ قۆناخی فیناڵ و لە پلەی سێهەمی هاوبەش هاورێ لەگەڵ "سەبا سەراجی" ڕاوەستا.
ڕەحمانی گوتیشی: ئەم کچە پینگ پۆنگ بازە مەهابادەییە هەر ئێستا بە ٢ هەزار و ٥١٠ پشک پلەی دووهەمی گەنجان و بە سێ هەزارو ٣٠٠ پشک پلەی یەکەمی ڕێنکینگی نیشتمانی گەنجانی تێنسی سەر مێزی وڵاتی هەیە.
"ئلینا ڕەحیمی" لەدایکبوونی مەهابادە کەلە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو بووەتە ئەندامی هەڵبژاردەی پینگ پۆنگی وڵات و پێشینەی پاڵەوانی ئێران و ئاسیای میانەی لە کارنامەکەی دا هەیە.