کانونی یه‌که‌م 01, 2019 13:55 Asia/Tehran
  • زۆرانی خەڵاتی گەورەی مۆسکۆ، نوێنەرانی ئێران دەستیان بە میدالیای زێڕو برۆنز ڕاگەییشت

دوو نوێنەری ئێران لە ململانێکانی نێونەتەوەیی زۆرانی خەڵاتی گەورەی مۆسکۆ « جامی ڕووسا» دەستیان بە میدالیای زێڕو برۆنز ڕاگەییشت.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا،«موحەممەدحسەین موحەممەدیان»و «ئەحمەد بەزری» نوێنەرانی کێشی ٩٧و ٨٦ کیلۆگرامی ئێران، شەوی یەکشەممەو لە دوایین ڕۆژانی ململانێکانی نێونەتەوەیی زۆرانی خەڵاتی گەورەی مۆسکۆ « جامی ڕووسا» توانییان میدالیای زێڕو برۆنزی ئەم کێبەرکێیانە ببەنەوە.

ململانێکانی نێونەتەوەیی زۆرانی خەڵاتی گەورەی مۆسکۆ « جامی ڕووسا» ڕۆژانی ٢٩و ٣٠ی نوامبەر لە شاری مۆسکۆی پێتەختی ڕووسیا بەرپا کرا.

سەرپەیڤ