کاراتەی ئێران بوو بە باشترین تیمی جیهان
کانونی یهکهم 02, 2019 07:48 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی کاراتەی پیاوانی ئێران ، بوو بە باشترین تیمی جیهان لە ساڵی 2019دا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، هەڵبژاردەی کاراتەی پیاوانی ئێران لە کۆی حەوت دەورە پێشبڕکێکانی لیگی نایابی کاراتە وان لە ساڵی 2019 دا بە وەدەسهێنانی 7 مەدالی زێڕ ، 10 زیو و 13 برۆنز و کۆی 30 مەدالیا باشترین ئەنجامی وەرگرتووە لە نێو هەموو تیمەکانی کاراتەی جیهاندا .
حەوتەمین و دوایین قۆناغی لیگی جیهانیی کاراتە لە ساڵی 2019دا ، دوانیوەڕۆی یەکشەممە لە مەدرید کۆتایی پێهات و تیمی پیاوانی ئێران بە وەدەسهێنانی 2 زێڕ و یەک برۆنز کۆتایی بە کاری خۆی هێنا .