کانونی یه‌که‌م 02, 2019 16:39 Asia/Tehran
  • پلەی یەکەمی تیمی ڕوباتیکی ئێران لەنێو پێشبرکە جیهانیەکانی ئیستۆنی

تیمی ڕوباتیکی ئێران پلەی یەکەمی پێشبڕکیکانی جیهانی ئیستۆنی بەدەس هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری فارس ، تیمی ئێران لە پێشبڕکیکانی جیهانی ڕوباتیک لە ستۆنی کە بە بەشداری دەیان تیم لە پەنجا وڵات بەڕێوە چوو، دوای سێ ڕۆژ پێشبڕکیی توانیی بە زاڵ بوون بەسەر هەموو تیمەکان لە لقی فولک ریس پلەی یەکەم بەدەس بێنێت. تیمەکانی ئوتریش وکولومبیایش بە ڕیز پلەکانی دوهەم وسێهەمی ئەم پێشبڕکییانەیان بە دەس هێنا.