پاڵەوانەتی پۆرتۆگاڵ لەمیانەی جامی جیهانی تۆپی پێی لێوارەیی دا
کانونی یهکهم 02, 2019 16:42 Asia/Tehran
تیمی نیشتمانی تۆپی پێی لێوارەیی پۆرتۆگاڵ بۆ سێهەمین جار بوو بە پاڵەوانی جیهان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، پێشبڕکیکانی جامی جیهانی تۆپێ پێ لێوارەیی لە پاراگوئە ، بە پاڵەوانەتی پۆرتۆگاڵ کۆتایی پێهات. فیناڵی ئەم پێشبڕکییانە بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە نێوان تیمەکانی پۆرتۆگاڵ وئیتالیا بەرێوە چوو کە ئەم پێشبڕکییانە لە کۆتایی دا بە سەرکەوتنی شەش بەسەر چواری پۆرتۆگاڵ کۆتایی پێهات هەتا بۆ سێهەمین جار ببێتە پاڵەوانی جیهان . لە یاری ڕیزبەندیش تیمی نیشتمانی ڕووسیا بە حسیبی پێنج بەسەر چوار ژاپۆنی شکستدا ودەستی ڕاگەیشت بە پلەی سێهەم .