میسی بۆ شەشەمین جار تۆپی زێڕینی بردەوە
لیۆنێل میسی ئەفسانەی یانەی بەرشەلۆنە، توانی تۆپی زێڕینی ساڵی ٢٠١٩ بباتەوە و بۆ جاری شەشەم لەسەریەک ئەو خەڵاتە گرانبەهایە بەدەست بهێنێت.
میسی توانی بەسەر رۆناڵدۆ و ڤان دایک و محەمەد سەڵاح و مانی سەرکەوێت و خەڵاتەکە لە مێژوویدا بۆ جاری شەشەم بباتەوە کا تا ئێستا هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە ئەو نازناوە گەورەیە بەدەست بهێنێت.
لە پاش وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان و پێدانی خەڵاتی باڵۆن دۆڕ مێسی دڵخۆشی خۆشی نیشانداو باس لە ئامادەنەبونی رۆناڵدۆش دەکات لە ئاهەنگەکەدا .
لە پاش وەرگرتنی خەڵاتەکە مێسی وتی : سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە دەنگیان بە من دا ، سوپاس بۆ تەواوی هاوڕێکانم لە هەڵبژاردەو یانەکەم کە بوونە هۆی ئەوەی ئەم خەڵاتە بەدەستبهێنم.
مێسی ئاماژەی بەوەش کرد ، پێش 10 ساڵ توانی ئەم خەڵاتە بباتەوەو ئێستاو پاش 10 لە هەمان جێگە خەڵاتەکە بەدەستدەهێنێتەوە ئەمە جێگەی دڵخۆشیە .
مێسی باسی ئەوەشی کرد نازناوە تاکە کەسییەکان بەلای ئەوە لە دوای نازناوە گشتییەکانەوەیە ووتی هیوادارم لەگەڵ هەڵبژاردەکەم دەسکەوتی گەورە تۆمار بکەم .
لە کۆتایشدا ولە کاتی چونە دەرەوەی یەکێک لە رۆژنامەکان پرسیاری ئامادەنەبونی رۆناڵدۆی کرد و وتی پێت وایە بۆ ئامادە نەبوو لە وەڵامدا مێسی وتی : دەیزانی خەڵاتەکە ناباتەوە بۆیە ئامادە نەبووە وهیچ لێکدانەوەیەکی تریش بۆ ئامادەنەبونی ناکەین .