کانونی یه‌که‌م 03, 2019 13:19 Asia/Tehran
  • مێسی بۆ شەشەم جار بوو بە خاوەنی تۆپی زێرین،ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی سری A

ڕێوڕەسمیی تۆپی زێرینی جیهان لە ساڵی٢٠١٩ لە پاریس دا بەڕێوە چوو و لیونێل مێسی بۆ شەشەم جار بوو بە خاوەنی تۆپی زێرینی جیهان.ئەستێرەی پۆرتۆگالی کریس ڕۆناڵدۆ سەرڕای ئامادەنەبوونی لە ڕێو ڕەسمی پێشکەشکردنی تۆپی زێرینی٢٠١٩ خەڵاتێکی دیکەی وەرگرت.

لیونێل مێسی شەوی سێشەممە لەپاریس وەکوو براوەی تۆپی زێرینی ٢٠١٩ ناسێندرا.هێرشکاری بارشێلۆنا بە تێپەڕین لە یاریزانانێک وەکوو ویرجیل فان دایک،کریستیانۆ رۆناڵدۆ و سادیۆمانە بۆ شەشەم جار بوو بە خاوەنی تۆپی زێرین.ئەستیڕەی ئاراژانتینی بارشێلۆنا بوو بە یەکەم یاریزانێک وا بۆ شەشەم جار بوو بە خاوەنی تۆپی زێرین و هەربۆیە توانی لەمبوارە لە ڕۆناڵدۆیش پێشتر بێت.ئەستێرەی پۆرتۆگالی پێنج جار ئەم خەڵاتەی وەرگرتووە.

 کریس رۆناڵدۆ لە ڕێو ڕەسمیی هەڵبژێردرانیی باشترینەکانیی ئەم وەرزەی سری A وەکوو باشترین یاریزانی وەرز بەڵبژێردراوە.ڕۆناڵدۆ دوای وەرگرتنی ئەم خەڵاتە گوتی: سپاس دەکەم،دوای ٢ ساڵ ئامادەبوونم لە ئیتالیا،دەتوانم بڵێم ئەم وەرزەی سری A لیگێکی ئێجگار دژاورە.سپاسی هەموو ئەوکەسانە دەکەم وا دەنگییان داوە بەمن و هیوادارم ساڵی داهاتوویش خەڵاتی لەم چەشنە وەربگرم. مێسی دوایین جار لە ساڵی ٢٠١٥ تۆپی زێرینی وەرگرتبوو.ڕۆناڵدۆ دوو ساڵ بە دوای یەک ئەم خەڵاتەی بە خۆ تەرخان دابوو و ساڵی ڕابردوویش لۆکا مۆدریچ براوەی ئەم خەڵاتە بوو.بەرلەمەیش مێسی لە ساڵانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٢ تۆپی زێرینی وەرگرتبوو.

لەم رێو ڕەسمە" ئالیسۆن بێکر" توانی یەکەمین خەڵاتی لوویاشین وەدەست بێنێت.ئەم خەڵاتە پێشکەشی باشترین یاریزانیی ساڵ دەبێت.گولێر(دەروازەبان)ـی لیوێرپوول جگەلە پاڵەوانی لە لیگی پاڵەوانانی ئەورووپایش هاوڕێ تیمی بەرازیلبوو بە فاتحی کۆپا ئەمریکا.هەروەها "ماتیاس دیلیخت" براوەی خەڵاتی کۆپا بۆ باشترین یاریزانی تەمەن ژێر ٢١ ساڵ بووە.

باشترین یاریزانانی سەرتری ئەم وەرزەیش بریتین لە

١-لیۆنێل مێسی/ بارشێلۆنا

٢-ویرجیل فان دایک/ لیوێرپوول

٣-کریستیانۆ رۆناڵدۆ/ یوڤێنتووس

٤-سادیۆ مانە/ لیوێرپوول

٥-موحەممەد سەلاح/ لیوێرپوول

٦- کیلیان ئێم پاپە/ پاری سەن ژێرمەن

٧-ئالیسۆن بێکر/لیوێرپوول

٨- ڕۆبێرت لواندوفسکی/ بایرن موونیخ

٩-بێرنادۆ سیلڤا/مانچێستێر سیتی

١٠-ڕیاز مەحرەز/ مانچێستێر سیتی

هەروەها دوێنێ ڕێو ڕەسمی باشترینەکانی ساڵی ٢٠١٩ـی کیشوەری ئاسیا بە میوانداریەتی هۆنگ کۆنگ دەستپێکرا تا کیشوەری کۆن و دێرین باشترینەکانی تۆپی پێی ئەمساڵ بناسێت. لەم ڕێوڕەسمە فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران لە ٥ بەش بوو بە کاندید وبەداخەوە بۆ ساڵی ٢٠١٩ خەڵاتێکی نەبوو.گرنگترین بەش تایبەت بە هەڵبژاردنی یاریزانی  ساڵی ئاسیا بوو کە" عەلیڕەزا بیرانوەند" بۆ یەکەم جار لە مێژووی ڕێو ڕەسمەکانیی باشترینەکانی ئاسیا وەکوو دەروازەبان ناوی لە نێوان بەربژارەکان دا بوو بەڵام نەیتوانی ئەم پلەیە دەستبخات.

 

 

 

 

سەرپەیڤ