کانونی یه‌که‌م 04, 2019 18:19 Asia/Tehran
  • بەشداری تیمی کاراتە لە ئۆلەمپیکی تازە لاوان مسۆگەر کرا

ئەنجومەنی بەڕێوە بەرایەتی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆلەمپیک لەگەڵ بەشداری کاراتە کاران لە یاریەکانی ئۆلەمپیکی تازە لاوان ی ٢٠٢٠ ڕەزامەندی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر ، ماڵپەڕێ فیدراسیۆنی جیهانی کاراتە هەرلەم بارەوە نووسیی: شاندی بەڕێوە بەرایەتی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆلەمپیک ئای ئۆ سی لەگەڵ بەشداری کاراتە کاران لە بەرنامەی یاریەکانی ئۆلەمپیکی تازە لاوانی ٢٠٢٠ کە بە میوانداریەتی سینگال لە داکار بەڕێوە دەچێت، ڕەزامەندی دەربڕیی. " ئانتۆ نیۆ سپینوزا" سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی لەم بارەوە وتی: بڕیار بۆ بەشداری کاراتە لە بەرنامەی داکار ٢٠٢٢ هەمدیسان سەرکەوتنێکی گەورە بۆ وەرزشی کاراتەیە.یاری ئۆلەمپیکی تازەلاوانی ٢٠٢٢ لە ٢١ی ئۆکتۆبەر هەتا ١٥ی نوامبەری ٢٠٢٢ بەڕێوە دەچێت. لە حاڵێکدا کە هێشتا بەرواری پێشبرکیکانی کاراتە پشت ڕاست نەکراوەتەوە ، پێشبڕکیکانی کاراتە لە داکار شەش دەستە دەگرێتەوە کە سێ دەستەی لە هەر بەش دا کچان وکۆڕان دەبن.