کانونی یه‌که‌م 06, 2019 23:17 Asia/Tehran
  • حەزرەتی مەعسوومە(د.خ) سەرچەشنێکە بۆ هەموو بەرەکان

دەیەمی رەبیعوسانی وەبیرهێنەری کۆچی ئافرەتێکی مەزنە کە بە کۆچی چارەنووس سازی خۆی ، بوو بە بوارچێکەری شانازییەکی مەزن بۆ موسوڵمانان.

ئەم ئافرەتە خۆشەویستە،  حەزرەتی فاتمەی مەعسوومە (د.خ) کچی ئیمام کازم (ع) و خوێشکی بەوەفای  ئیمام ڕەزا (ع)ە.

فاتمەی مەعسوومە (د.خ) ئافرەتێکی مەزن کە بەنیاز بوو بچێتە لای براکەی ڕۆیشتە ناوچەی مەرو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران. بەڵام ڕۆژگار جێگەیەکی تری بۆ ئەو دیاری کرد و شاری قوم بوو بە شوێنی مانەوەی هەمیشەیی ئەو.

هەڵکەوتەترین تایبەتمەندی ئەم ئافرەتە مەزنە ، عالم بوونی بەرێزی بوو لە تەمەنی منداڵیشەوە.

حەزرەتی مەعسوومە (د.خ) وەک پووری مەزنی واتە حەزرەتی زەینەبی کوبرا (د.خ) لەبەر ئەوە لە داوێنی ئیمامەت و وەحی گەورە ببوو، لەمنداڵییەوە لە زانستی ئایینی زۆر پسپۆڕ بوو.

حەزرەتی  فاتمەی مەعسوومەی (د.خ) شوێنی وڵامدانەوەی پرسەکانی شەرعی و فتوای شیعەکان و ئەویندارانی ئەهلی بەیت (ع) بوو.

یەکێک لە ڕەوتەکانی کارتێکەر لە جیهانی ئیسلام، کۆچی حەزرەتی مەعسوومە(س) بۆ شاری قومە. بەڕێزیان  بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ براکەی بەنیازی کۆچ کردن بۆ ئێران بوو و لەگەڵ تاقمێک لە خزمان و دۆستانە مەدینەی بەرەو خوراسان بە جێ هێشت.

خەڵکی شاری قوم، کاتێک هەواڵی هاتنی حەزرەتی مەعسوومە بۆ ئەو شارەیان بیست چوونە پێشوازی و بە قوربانی کردن، هاتنی  ئەو خاتوونە بەڕێزیان ڕێز گرت.

بەپێی مێژوو ئەم پێشوازییە مەزنە زۆر لە پێشوازی ئێرانییەکان لە ئیمام ڕەزا (ع) دەچوو.

حەزرەتی فاتمەی مەعسوومە لەم شارە لە شوێنێک کە ناسراو بوو بە بەیت نور ژیا و لەو ماوەیەدا  سەرقاڵی عیبادەت و ڕاز و نیاز لەگەڵ  خودا و وڵامدانەوە بە پرسیارەکانی خەڵک بوو .

بەڵام لە ئەنجامدا لەبەر نەخۆشی لە ڕۆژی دەهەیمی رەبیعوسانی ساڵی 201ی کۆچی لەنێوان خەم و ماتەمی ئەویندارانی کۆچی دوایی کرد .

ئێستا گڵکۆی  پاکی ئەم خاتوونە مەزنە  بووەتە شوێنی کۆبوونەوەی ئەویندارانی ئەهلی بەیتی پێغەمبەر (د.خ) .

وێڕای سەرەخۆشی کردنی ساڵڕۆژی کۆچی ئەم خاتوونە خۆشەویستە، دڵمان ڕادەکێشین بۆ گڵکۆی ڕووناکی بەڕێزی و درود وسڵاو بۆ ئەو خاتوونە مەزنە دەنێرین.

سڵاو بۆ تۆ ئەی کچی موسەبنی جەعفەر و حوجەت و ئەمینی ئەو. سڵاو بۆ تۆ ئەی پاک و خاوێن و ستایش کراو، پاک کردار و پاک داوێن .

سەرپەیڤ