ڕەزا مێهماندوست بوو بە باشترین ڕاهێنەری تێکواندۆی جیهان
کانونی یهکهم 08, 2019 18:10 Asia/Tehran
لە ڕێ و ڕەسمی ناساندنی باشترینەکانی تێکواندوی جیهان لە ساڵی 2019 لە ڕووسیا ڕەزا مێهماندۆست سەر ڕاهێنەری ئێرانی تیمی هەڵبژرادەی تێکواندوی ئازەربایجان وەک باشترین ڕاهێنەری ساڵی 2019ی جیهان هەڵبژێردرا و ناسێندرا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی پەیامنێری مێهر ڕێ و ڕەسمی هەڵبژرادن و ناساندنی باشترینەکانی جیهان ناسارو بە گالای تێکواندوی ئەمشەو لە هوتێڵ " لوتە پلازا "ی مسکو بەڕێوە چوو و لە گرینگترین بابەتدا ڕەزا مێهماندوست سەر ڕاهێنەری ئێرانی تیمی هەڵبژرادەی تێکواندوی ئازەربایجان وەک باشترین ڕاهێنەری ساڵی 2019 ی جیهان هەڵبژێردرا . ناوبراو ساڵی 2016 ش ئەو نازناوەی دەس خست .