کانونی یه‌که‌م 10, 2019 16:10 Asia/Tehran
  • شانزەهەمین  فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز بە شانۆی حەسار دەستپێکرا

شانزەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز ڕۆژی سێشەممە بە ئامادەبوونی ١١ گرووپی نێو خۆیی و دەرەوەیی بە بەڕێوە بردنیی شانۆی حەسار لە بۆکان لە هۆڵی ئامفی تیئاتری شاری سەقز دەستیبەکار کرد و تا ٢٢ـی سەرماوەزیش درێژەی هەیە.

دەبیری شانزەهەمین  فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز گوتی: فێستیڤاڵی شانۆی کوردی  ئەمساڵ بە ئامادەبوونی ٩ گرووپی نێو خۆیی و ٢ گرووپی دەرەوەیی لە سێ هۆڵی ئامفی تیئاتر بە بارستای ٢٨٨ کەس،هۆڵی پلاتۆ بە ٤٠ کورسی و هۆڵی ژمارە دووی ئیرشاد بە بارستای ١٣٠ کەس بەڕێوە دەچێت. 

هیوا حاج موحەممەدی بەباسکردنیی ئەمەی ئەم ڕووداوە هۆنەرییە دەبێتە هۆی شادی کۆمەڵایەتی و چوونە سەرەوەی تێبینی فەرهەنگی ،گوتیشی: بەڕێوە چوونی ئەم کۆرە جەژنە لە شاری مێژووی و بە پێشینەی شانۆ دەبێتە هۆی گەشە و سەرکەوتنیی شانۆی کوردی لە ئێران و ناوچەکە دا.

دەبیری شانزەهەمین  فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز گوتیشی: خسرو سینا خەڵکی مەهاباد دوکتۆرای تویژینەوەکانی سینەما، فارس باقری خەڵکی بیجار دوکتۆرای ئەدەبیاتی نۆمایشتی و ڕەفیق نۆسرەتی خەڵکی سەقز دوکتۆرای تیئاتر وەکوو داوەرەکانیی ئەم فێستیڤاڵی بۆ لێکدانەوە و ڕەخنە گرتن لە بەڕێوە چوونی شانۆکان دیاریکراون. سەرەڕای ئامادەبوونی ٩ گرووپ ل؛ە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لەم کۆرە جەژنە،٢ گرووپی دەرەوەیییش لە تورکیا و هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەشداریی لە   فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز هاتوونەتە ئەم شارە. 

شانۆی"ئەرکی نیشتمانی داهۆلێک" لە تورکیا بە دەرهێنەری "ئۆزەل تۆنجای" و هەروەها شانۆی "باوک" لە سلێمانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە دەرهێنەری سدیق عەزیزباوان لەم فێستیڤالە وەکوو گرووپەکانی دەرەوەیی بەشدارییان هەیە.