کانونی یه‌که‌م 11, 2019 16:23 Asia/Tehran
  • کرماشان وشیراز بوونە  میوانداری پێشبرکیکانی نێودەوڵەتی جامی تەختی

پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی زوورانی ئازاد وفەرەنگی جامی تەختی هەرلەوکاتەی کە لە پێشدا ڕاگەێندراوە بە ڕیز لە شارەکانی کرماشان وشیراز بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، بە سەرنج دان بە تۆمارکردنی ئەم پێشبڕکییانە لە سەرژمێری ساڵی ٢٠٢٠ ی یەکیەتی جیهانی زووران ، پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی زوورانی ئازادی جامی تەختی ڕۆژەکانی ١٨، ١٩، ٢٠ی بەفرانبار لە شاری کرماشان بەڕێوە دەچێت. پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی زوورانی فەرەنگی جامی تەختی یش ڕۆژەکانی سێ وچواری ڕێبەرندان بە میوانداری شاری شیراز بەڕێوە دەچێت. پاش ئەمە فیدراسیۆنی زووران خەرێکی ڕاوێژکاری لەگەڵ یەکیەتی جیهانی بوو هەتا کاتی بەڕێوە چوونی ئەم پێشبڕکییانە بە هۆی ڕێککەوت بوون لەگەڵ پشودانی ساڵی نوێی زایینی وپێشوازی نەکردنی زووران بازانی بەناو بانگی جیهان گوڕدرا، بەڵام ئەم داواکاریە لە لایەن یەکیەتی جیهانیە وە قەبوڵ نەکرا.