کانونی یه‌که‌م 12, 2019 16:02 Asia/Tehran
  • رووداوێکی دەگمەن لە لیگی پاڵەوانانی ئوروپا

بۆ یەکەم جار لە مێژووی لیگی پاڵەوانانی ئوروپا هەموو تیمەکانی گەیشتوو بە قۆناغی یەک لاکەرەوە لە 5 لیگی دیاری ئوروپایین .

بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، قۆناغی گروپیی لیگی پاڵەوانانی ئوروپا شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە بە ئەنجامدانی 8 یاری کۆتایی هات تا چارەنوسی 16 تیمی گەیشتوو بە قۆناغی یەک لاکەرەوە دیاری بکرێ .

 بۆ یەکەمجار لە مێژووی لیگی پاڵەوانانی ئوروپادا هەموو تیمەکانی گەیشتوو بە قۆناغی یەک لاکەرەوە لە پێنج لیگی دیاری ئوروپایین واتە لالیگا ، بۆندسلیگا ، لیگی دورگە ، زنجیرەی ئەی و لیگی فڕەنسە  .

 بڕیارە تیر و پشکی ئەم یاریانە دوشەممە ی حەوتەی داهاتوو بەڕێوە بچێ .