کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی لیگی باسکەی خانمان بە سەرکەتنی یانەکانی نامی نۆ و گروپی بەهمەن
کانونی یهکهم 12, 2019 16:10 Asia/Tehran
قۆناغی یەکەمی لیگی نایابی باسکەی خانمان بە سەرکەوتنی یانەکانی نامی نۆ و گروپی بەهمەن کۆتایی پێهات .
بە پێی راپورتی ئیسنا ، دوایین یاری لە قۆناغی یەکەمی لیگی نایابی باسکەی خانمان ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەچوو کە یانەکانی گروپی بەهمەن و نامی نۆی ئیسفەهان بە سەرکەوتن لە بەرامبەر خەنیمەکانیان ، باڵادەستیی خۆیان پاراست .
لە گروپی یەکەمدا نامی نۆ میوانداری گاز ی تاران بوو و بە ئەنجامی 63 بە 38 سەرکەوت .
لە گروپی دوهەمی پێشبڕکێکانیشدا گروپی بەهمەن میوانی باسکەی فارس بوو کە لە کۆتاییدا 74 بە 36 سەرکەوت .
ئەم یانەیە بە پێنج سەرکەوتن و دە خاڵ ، باڵادەستی گروپەکەی خۆیەتی