کانونی یه‌که‌م 12, 2019 16:11 Asia/Tehran
  • ناردنی 5 وەرزشکاری بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ پێشبڕکێکانی هەڵبژاردنی ئۆلەمپیکی قەتەر

5 وەرزشکاری بەرزکردنەوەی قورسایی کچ و کوڕ بۆ پێشبڕکێکانی هەڵبژاردنی ئۆلەمپیکی قەتەر دەنێردرێن .

بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، بۆ پێشبڕکێکانی هەڵبژاردنی ئۆلەمپیکی قەتەر کاپ کە دوایین پێشبڕکێ لە ساڵی 2019 دایە  ئێران بڕیارە بە پێنج وەرزشکارەوە لەم پێشبڕکێینەدا بەشداری بکات .

 کێشی سێ نوێنەرەکەی پیاوی ئێران ، 96 کیلۆیە و دەبێ یەکێک لەان لە دەستەی 109 کیلۆدا قورسایی بەرزکاتەوە کە هێشتا کادێری تەکنیکی لەم بارەوە بڕیاری نەداوە .

پێشبڕکێکانی  ئۆلەمپیکی قەتەر کاپ 19 تا 24 ی دیسامبر بەڕێوەدەچێ .