کانونی یه‌که‌م 13, 2019 08:37 Asia/Tehran
  • وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی: شانۆی کوردی بایەخەکانی وەکوو ئاشتی و مرۆڤایەتی پەرە پێدەدات

سەید عەباس ساڵحی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پەیامێکی ئاراستەی شانزدەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز کردووە.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ شانزدەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز، وتی: شانۆی کوردی بە بەکارهێنانی هێما و نیشانەکانی ئێتنیکی و ئایینی ناوچە کوردنشینەکان دەتوانێت ڕێگایەک بێت بۆ پەرەپێدانی شێوە ژیانێک لە سەر بنەمای ئەخڵاقی کۆمەڵگا.

لە پەیامەکەدا هێناویە: چییەتی هونەر بە درێژایی مێژوو، بووەتە هۆی ئاگادار کردنەوەی کۆمەڵگا و خەڵک و هونەری شانۆ بە پێکهاتەیەکی زیندوو لە هونەرەکان لەوانە وێژە، مۆسیقا، نەژیارڤانی، وێنەکێشی و ... ڕۆڵێکی کاریگەری لە بەرانبەر کێشە و پرسەکانی کۆمەڵگا هەیە.

لە پەیامەکەی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئێران دا هەروەها هاتووە :

ئێستا کە بە هەوڵی خێڵی فەرهەنگ و هونەری کوردستان بە تایبەتی بنەماڵەی گەورەی شانۆ لە کوردستان و شاری سەقز، شانزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی بەڕێوە دەچێت، هیوادارین لە ئەو هونەرە گرینگەدا ئەو کەسانەی کە بەستێنیان هەیە بناسرێنەوە تا بە زمانی پڕ لە شانازی هونەر بێژەری کێشە و ڕاستییەکانی ئەو کۆمەڵگا پڕ بایەخە بن.

شازدەهەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی سەقز رۆژی ١٩ی سەرماوەز دەست پێبوو و تا ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی سەرماوەز لە هۆڵی ئامفی تیاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئەو شارە بەردەوام دەبێت.