بریندار بوونی توندی ئەستێرەی تیمی دالاس لە لیگی باسکەی ئەمریکا
کانونی یهکهم 15, 2019 16:31 Asia/Tehran
کێبەرکێیەکانی لیگی باسکەی حرفەیی ئەمریکا ئەمڕۆ بۆ لاگرانی دالاس زۆر تاڵ بوو لوکا دونیچ ئەستێرەی ئەو تیمە لە ڕەوتی کێبەرکێی بە توندی زەبری لێکەوت .
کێبەرکێیەکانی لیگی باسکەی حرفەیی ئەمریکا ئێن بی ئەی " سەرلەبەیانی ئەمڕۆ درێژەی بوو و 8 کێبەرکێی بەڕێوە چوو کە لە ڕەوتی ئەو ددیارگەلە دالاس لە گەڵ میامی هیت کێبەرکێی کرد و 122 لەسەر 118 شکستی هێنا . لاگرانی دالاس نەتەنیا شایەتی شکستی تیمی خویان بوون بەڵکوو بریندار بوونی توندی لوکا دونیچ ئەستێرەی لاوی خۆیان بینی . لە دیدارەکانی دیکەدا لوس ئانجلس کلیپرز لە کێبەرکێی لە گەڵ شیکاگو شکستی هێنا و تورێنتوش بە 110 بە سەر 102 بروکلینی شکست دا .