کانونی یه‌که‌م 16, 2019 11:07 Asia/Tehran
  • پیشانگای نیگارکێشی سیروان کەنعانی لە سنە کرایەوە

پیشانگای نیگارکێشیی هونەرمەندی کوردستانی سیروان کەنعانی لە گەلەری سوورەی پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە کرایەوە.

 

 ئاژانسی هەواڵی مێهر نووسی ، شەوی یەکشەممە و بە بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمێک بە ئامادە بوونی سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان و کۆمەڵێک لە هۆگران و هونەرمەندانی پارێزگای کوردستان، پیشانگای بەرهەمەکانی سیروان کەنعانی لە ژێر ناوی چرۆ لە گالری سوورەی پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە کرایەوە.

لە ئەو پیشانگایەدا ٢٠ تابلۆی نیگارکێشی لە دوایین تابلۆکانی کەنعانی هەیە کە بە تەکنیکی ڕەنگ و ڕۆن ئەمساڵ کێشراون.

لە یەکشەممە ٢٤ ی سەرماوەز تا کۆتایی هەینی ٢٩ ی سەرماوەز هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر ١٦ بۆ ٢٠ پیشانگاکە کراوەیە و بەرهەمەکان دەخرێتە بەرچاوی هۆگرانی هونەرە جوانەکان .

سیروان کەنعانی لەدایک بوونی ١٣٦١ ی سنە( 1982)، دیپلۆم و کاردانی نیگارکێشی ، کارناسی گرافیک و ئەندامی ئەنجومەنی نیگارکێشانی ئێران بە زیاتر لە ٢٠ ساڵ چالاکی بەردەوام لە بواری هونەرە بە تایبەتی داڕشتن و نیگارکێشییە.

 

Characters: 158 ,Words: 21 ,Lines: 2

متن خبر