کانونی دوھەم 18, 2020 16:10 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تۆپی پێی ئێران بە بڕیاری سیاسیی

یانە نایابەکانی تۆپی پێی ئێران لەکاردانەوە بەبڕیاری سیاسیی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا(ئەی ئێف سی) لەمەڕ یاریی کردنی وەرزشکارانی تۆپی پێی ئێران لە وڵاتێکی بێلایەن، لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیا کشانەوە.

یانە نایابەکانی تۆپی پێی ئێران(ئیستقلال، پێرسپۆلیس، سپاهان و شەهری خۆدرۆ) ڕایگانگەیاند: ناچنە ژێرباری بڕیاری زاڵمانەو ئاوێتەی کەش سازی و چەواشەکاریی لەدژ ئاسایشی ئێران.

کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لەنامەیەک بۆ فدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران رایگەیاند، لێژنەی کارگێڕیی بەنیازە یاریی تیمە ئێرانیەکان لەگەڵ خەنیمەکان لە وڵاتێکی بێلایەن بەڕێوەببات. ناهێمنی لە ئێران وەک بیانووی ئەو بڕیارە پڕهەرایەی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، ڕاگەیێندراوە.