کانونی دوھەم 18, 2020 16:11 Asia/Tehran
  • خانمی مەهابادی بوو بەپاڵەوانی پاورلیفتینگی ئێران

"ئارەزوو فەتحی" خانمە وەرزشکاری خەڵکی مەهاباد، میدالیای زێڕی پێشبڕکێکانی پاورلیفتینگی خانمانی ئێرانی بەدەست هێنا.

سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و لاوانی مەهاباد رۆژی شەممە بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەوهەواڵە بە پەیامنێری ئیرنای وت: پێشبڕکێکانی پاڵەوانیی پاورلیفتینگی خانمانی ئێران بەئامادەبوونی١٢٠ وەرزشکار لەدوانزە پارێزگای ئێران بەمیوانداریی تاران بەڕێوە چوو.

"قەرەنی مستەفاپور" وتیشی: لەو پێشبڕکێیانەدا ئارەزوو فەتحی توانی لەکێشی ٧٢کیلۆگرامی ریزی تەمەنیی ئازاد بە کۆنترۆڵی٢٧٠کیلۆگرام وێڕای دەس خستنی نازناوی پاڵەوانێتی، میدالیای زێڕی ئەو کێشەش لەمل بکا.

پاورلیفتینگ یان بەرزکردنەوەی قورسایی قودرەتی جۆرێک وەرزشی قودرەتییە کە لەگەڵ وەرزشی بەرزکردنەوەی قورسایی تاڕادەیەک لێک دەچن.

پاورلیفتینگ دەتوانێ بە ئامێر یان بێ ئامێر ئەنجام بگرێ کە شێوازی بێ ئامێری وەک پاورلیفتینگی کلاسیک دەناسرێ.

پێشبڕکێکانی پاورلیفتینگ لەسەرتاسەری جیهان بەڕێوە دەچێ بەڵام گرینگترین پێشبڕکێکان لە وڵاتانی ئەمریکا، ڕووسیا، ئۆکراین و کەنادا بەڕێوە دەچێ.