کانونی دوھەم 19, 2020 18:48 Asia/Tehran
  • هیواکان بۆ دەستخستنی بەرەبەسی ئۆلەمپیک زۆرتربۆتەوە؛ دەستخستنی سێ زێو و چوار برۆنزی بۆکسۆرە ئێرانییەکان لە جامی ئەحمەد جۆمەرت

هەڵبژاردەی ئێران بە دەست خستنی ٣ زێو و ٤ برۆنز کۆتایی دا بە کاری خۆی لە جامی ئەحمەد جۆمەرت لە تورکیا دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر، فیناڵی ڕکابەرییەکانی بۆکسی ئەحمەد جۆمەرت ڕۆژی شەممە کۆتایی هات و بۆکسۆرەکانی سەرتری کێشە جۆر بە جۆرەکان ناسێندران.

 لە فیناڵی ٩١ کیلوگرام توفان شەریفی بەرەو ڕووی پەنچابلا لە جەزایر بوو و لە کۆتایی بە ئەنجامی ٤ بە یەک دۆڕاندنی و مەدالیای زێوی دەستخست. بەم چەشنە تیمی ئێران کە خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستخستنی بەرەبەشی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ بە دەستخستنی ٣ زێو و ٤ برۆنز کۆتایی داوە بە کاری خۆی لەم ڕکابەرییانە دا هیواکان بۆ دەستخستنی بەرەبەشی زۆرتر کرد. هەروەها ئۆمید ئەحمەدی سەفا بۆکسۆری کێشی ٥٢ کیلو گرامی وڵاتەکەمان وەکوو باشترین بۆکسۆری ئەم ڕکابەرییانە هەڵبژێردراوە. ئۆمید ئەحمەدی سەفا(مەدالیای زێو)،دانیال شەبەخش(مەدالیای برۆنز)،ئەشکان ڕەزانیی، مۆسلیم مەقسوودی(مەدالیای زێو) سەجاد کازم زادە ،سەید شاهین مووسەوی، حەسەین دانێشوەر(مەدالیای برۆنز)،ئیحسان رۆزبەهانی(مەدالیای برۆنز)توفان شەریفی(مەدالیای زێو) و عەلی جەماڵی(مەدالیای برۆنز) داڕشتی هەڵبژاردەی ئێران لەم ڕکابەرییانەیان پێکهێناوە.