کانونی دوھەم 20, 2020 18:08 Asia/Tehran
  • ڕێگا بڕین بۆ پێشبڕکیکانی جیهانی؛ ڕیکوردی نوێی خاتونی ڕاکەری ئێرانی بە فەرمی تۆمارکرا

خاتونی خیرایی گوڕەپان ومەیدانی ئێران ڕێکوردێکی نوێی لە مادەی شەسی مێتری ناوهۆڵی تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، فەرزانە فەسیحی پاڵەوان وڕێکورداری ڕاکردنی شەست مێتری ئافرەتانی گوڕەپان ومەیدانی ئێران لە پێشبڕکیکانی ناوهۆڵی بلگرادی سربیستان بە تۆمار کردنی کاتی ٧.٢٩ چرکە وێڕای بەدەس هێنانی پلەی یەکەمی ئەم پێشبڕکییانە توانی جاڕێکی تر ڕێکوردی نوێی لەم مادەیە تۆمار بکات. فەسیحی بە کاتی ٧.٣٥ چرکە ڕێکورداری ڕاکردنی شەست مێتر ی ئافرەتانی ئێران بوو کە لە پێشبڕکیکانی مانگی ڕابردووی یانەی پزرتیزان ی بلگرادی سیربستان ، کاتی ٧.٣٢چرکەی تۆمار کرد. ئێستاکە بە تۆمار کردنی کاتی ٧.٢٩ چرکە هەروا ڕێکورداری ئەم مادەیەیە ودوای ڕاگەیاندی ئەنجامی تاقیکاری دوپینگ وپشت ڕاست کردنەوەی دروست بوونی ، ئەم ڕێکوردە وەکوو ڕێکوردی نیشتمانی ڕاکردنی شەست مێتری ئافرەتانی ئێران دێتە ئەژمار. هەروەها لە ئەگەریی تەئید کرانی ڕێکوردی ٧.٢٩ چرکە فەرزانە فەسیحی، ئەو یەکێ لە ڕاکەرانی گوڕەپان ومەیدانی ئێران لە پیشبڕکیکانی جیهانی ناو هۆڵی چین دەبێت وبۆ یەکەم جار لە مێژووی وەرزشی وڵات، خاتونێک لە گوڕەپان ومەیدانی ئێران ڕێگا دەباتە پێشبڕکیکانی پاڵەوانەتی جیهان.