کانونی دوھەم 21, 2020 14:19 Asia/Tehran
  •  سەرکەوتنی پڕبایەخی هەندباڵی ئێران بەرامبەر بە کوەیت لە ڕکابەرایەتیی ئاسیایی

تیمی هەڵبژاردەی هەندباڵی ئێران لە سێهەمین دیداریدا لە ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتی ئاسیا و هەڵبژاردەی جامی جیهانی لەگەڵ تیمی بەهێزی کوەیت چوە مەیدانەوە و بە سەرکەوتوویەکی پڕبایەخ هاتە دەرەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لە درێژەی ڕکابەراتییەکانی هەندباڵی پاڵەوانەتیی ئاسیا و  هەڵبژاردەی جامی جیهانیی لە کوەیت، یانەی هەڵبژاردەی ئێران لە یەکەم دیداریدا لە قۆناغی دووەمی ڕکابەرایەتییەکەدا لەگەڵ میوانداری ئەو ڕکابەرایەتییانە چووە مەیدانەوە و بە بەڕێوە بردنی یارییەکی بەهێز و سەرنج راکێش بە ئەنجامی ٢٨ بەرامبەر بە ٢٤ بردیەوە.

هەڵبژاردەی هەندباڵی ئێران لەو یارییە هەستیار و بێ وچانەدا بە دەس خستنی ٢٨ خاڵ بەرامبەر بە ٢٤ خاڵی کوەیت هەنگاوێکی گرینگی لە پێناو بەدەست هێنانی ئیزنی بەشداری لە جامی جیهانیی مسری هەڵگرت.

یاریزانانی هەڵبژاردەی هەندباڵی ئێران لە درێژەی ئەو ڕکابەرایتییانەدا ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ قەتەر کە یەکێک لە بەهێزترینی هەڵبژاردەکانی ئەو ڕکابەرایتییانەیە یاری دەکات و ڕۆژی پێنجشەممەیش لەگەڵ هەڵبژاردەی کۆریای باشوور دەچێتە مەیدانەوە.

لە قۆناغی دووەمی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی ئاسیا کە لە دوو گرووپدا بەڕێوە دەچێ دوو تیمی یەکەم دەچنە قۆناغی نیوەفیناڵەوە و سەهمییەی جیهانی بە دەست دێنن.

هەڵبژاردەی ئێران لە قۆناغی گرووپی لە هەڵبژاردەی نیوزیلەندی بردەوە و بەرامبەر بە بەحرەین داینا.

چوار تیمی یەکەمی ئەو ڕکابەرایەتییانە سەهمییەی کاپی جیهانی ٢٠٢١ی مسر بە دەست دێنن.