کانونی دوھەم 21, 2020 16:34 Asia/Tehran
  • پێرسپۆلیس و سپاهان هێشتا لە خشتەی AFC نەسڕدراونەوە

سەرەڕای سڕانەوەی کێ بەرکێی ئیستقلال و شارخۆدرۆ لە خشتەی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا، ناوی پێرسپۆلیس و سپاهان هەروا لە ماڵپەڕیAFC دایە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری میهر، دوای بیوەری بوونی یانە ئێرانیەکان لە میوانداری لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیا، ڕۆژی ڕابردوو هەر چوار نوینەری وڵاتەکەمان  هاوڕێ فێدراسیۆنی تۆپی پیی بڕیاری سەرەکی خۆیان بۆ پاسگەزبوون لەم ڕکابەرییانە ڕاگەیاندووە.

ناوی ئیستقلال و شارخۆدرۆی ئێران کە دەبێ لە قۆناخی پلیئاف بەرەڕووی کوەیت و بەحرەین دەبوایەن،دوو ڕۆژ پێشتر لە خشتەی ڕکابەرییەکانی کۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا پاک کراوە.

بەم حآڵەیش AFC  هێشتا خشتەی گرووپەکانیی سێ و چوار کە تیمەکانی پێرسپۆلیس و سپاهان لەو دان،نەگۆریوە و ناوی ئەم دووتیمەی وڵاتەکەمان هەروا لە خشتە دا بەرچاو دەکەوێت،هەروەها بەرنامەی ڕکابەرییەکانی ئەم دوو تیمەیش گۆڕانیکی نەبووە.