کانونی دوھەم 26, 2020 08:47 Asia/Tehran
  • خاتوونی سەرکەوتووی کاراتەی ئێران بوو بە فیناڵیستی لیگی جیهانیی کاراتە

"حەمیدە عەباسعەلی" کچە سەرکەوتووەکەی کاراتەی ئێران چوە فیناڵی لیگی جیهانی کاراتەی "وان"ی پاریس.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە کێشی سەروی ٦٨ کیلۆگرامی ژناندا، "حەمیدە عەبسعەلی" وەرزشوانی سەرکەوتوویی تیمی ئێران پاش پشوویەک لە خولی یەمەندا بەرامبەر بە خەنیمەکانی لە وڵاتانی دەنیمارک، سلۆڤاکیا، فەرەنسا و بولگاریا بردییەوە و بوو بە فیناڵیست.

ناوبراو ئێوارەی یەکشەممە بۆ بە دەسهێنانی میداڵیای زێڕ لەگەڵ "میلەتیم هوکا ئۆغڵوو" لە تورکیا دەچێتە مەیدانەوە.

پێشتر "ساڵح ئەبازاری" لە کێشی ٨٤ کیلۆگرامی پیاواندا گەیشتە قۆناغی ڕکابەرایەتی لە ڕیزی کێشقورسانی پیاو.

لیگی نایابی کاراتەی وانی فەرەنسا لە ڕۆژی هەینییەوە بە بەشداری ٧٠٣ کاراتەکار لە ٩٢ وڵاتی جیهانەوە لە شاری پاریس دەست پێ بوو و تا ئەمڕۆ یەکشەممە درێژەی دەبێ.

تیمی ئێران لە دوو بەشی ژنان و پیاوان لەو ڕووداوە وەرزشییەدا بەشداری کردووە.