هونەرمەندی دیاری کورد جەعفەری ماملێ کۆچی دوایی کرد
شوبات 18, 2020 18:54 Asia/Tehran
جەعفەری ماملێ، برای هونەرمەند محەمەد ماملێ، لە تەمەنی ۷۹ ساڵیدا لە شاری مهاباد ، کۆچی دوایی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەعفەری ماملێ، برای ھونەرمەندی کۆچکردووی ناسراوی کورد محەمەد ماملێ، کە ئەویش هونەرمەندێکی ناوبەدەر بووە لە هونەری مۆسیقا و گۆرانی کوردیدا شەوی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.
جەعفەری ماملێ وەک ئەندامانی دیکەی خێزانەکەیان چەندین ساڵ خزمەتی بە ھونەری کوردی کردووە، و دەستی باڵای هەبووە لە گۆرانی وتن و چڕینی قەتار و خوێندنەوەی هەڵبەستی شاعێرانی گەورەدا.
جەعفەر ماملێ گۆرانی زۆری لێ تۆمار کراووە و لە چەندین وڵاتیشدا کۆنسێرتی بووە.
هەر بەم بۆنەوە کەناڵی سەحەری کوردی سەرەخۆشی دەکات لە بنەماڵەکەی و هەموو لاگرانی مووسیقا وهۆنەری کوردی.