شوبات 23, 2020 19:58 Asia/Tehran
  • خولی دووهەمی ڕاوێژەکانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران وئۆتریش

خولی دووهەمی وتوویژەکانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران وئۆتریش ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لەتاران دا بەڕێوە چوو.

"موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێرانو"ئەلیکساندێر شالێنبێرگ" وەزیری دەرەوەی ئۆتریس لەم دیدارە لەبارەی گرنگترین گۆرانکارییەکانی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی باس وڕاویژیان کرد.

لەکۆتایی ئەم وتوویژانە،بەڵگەنامەی هاوکارییەکانی فەرهەنگی و هۆنەری دوو وڵات بەئامادەبوونی زەریف و شالێنبێرگ ئیمزا کراوە. خولی یەکەمی وتووێژەکانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئۆتریش، بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوە چوو. لایەنەکان لەم دیدارە،هاوکات لەگەڵ پێشوازی لەپەرەی پێوەندی باسی دوو لایانە لە سەر پەرە و قووڵتربوونەوەی لەهەموو بوارەکان دا جەختیان کردووە. دوایین گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە بەرجام و ئەرکەکانی لایەنە ئەورووپاییەکان لە گرنگترین مێحوەرەکانی خولی یەکەمی وتوویژی زەریف و شالینبێرگ بوو. وەزیری دەرەوەی ئتریش دوای کۆتایی خولی یەکەمی وتووێژەکانی لەگەڵ زەریف،لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دیداری کرد. "ئەلیکساندێر شالینبێرگ" هەروەها لەگەڵ عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران دیدار و وتوویژی کرد.

سەرپەیڤ