ئادار 09, 2020 17:57 Asia/Tehran
  • دۆڕانێکی تر بۆ ڕئال مادرید / بارسا لە سەرووی خشتەی نوێی لالیگا

ڕئال مادرید بە دووڕان لە بەرانبەر ڕئال بتیس سێ خاڵی گرینگی یاری لە دەس دا هەتا بارسلونا نازناوی لەسەرەوەی نوێی خشتەی لالیگا بە دەس بێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ڕئال مادرید شەوی یەکشەممە لە حەوتەی بیست وحەوتەمی لالیگا لەبەرانبەر ڕئال بتیس یاری کرد و دووبەسەر یەک شکستی هێنا. گوڵی یەکەمی یاریەکە سیدنی لە دەقەی چل بە ئەنجامی گەیاند بەڵام کەریم بنزما توانی لە سات وچرکە کانی زێدە کراوی نێوەی یەکەم ئەنجامەکە یەک بە یەک بکات. زەین دین زەیدان لە ٤٥دەقەی دوهەم داڕشتی تیمەکەی گوڕیی هەتا سێ خاڵ بۆ پاڕاستنی لەسەرەوە بوونی خشتەکە بەدەس بێنێت. فرلان مندی ، ماریانو دیاس وفدریکو والوردە چوونە ناو زەوی یاری بەڵام دۆخەکە نەتەنیا نەگوڕا بەڵکو مادرید گۆڵی دوهەمیشی وەرگرت. کریستین تیم لە دەقەی ٨٢  دووبەسەر یەک ئاکامی یاریەکەی بە قازانجی میواندارەکە گوڕیی.