ئادار 09, 2020 18:26 Asia/Tehran
  • بۆکسی هەڵبژاردەی ئۆلەمپیکی ئاسیا- ئەردەڵان موسەوی چوو بۆ تاقێکردنەوەی شانسی هەمدیسان / دوو سەرکەوتن هەتا بەرەبەشی ئۆلەمپیک

بە پێی بەرنامەی پێشبڕکیکانی هەڵبژاردەیی ئۆلەمپیک ، شاهین موسەوی بۆ بەدەس هێنانی بەرەبەشی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی توکیۆ دەبێ دوو سەرکەوتن لە خشتەی شانسی هەمدیسان بەدەس بێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا وبە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی فەرمی فیدراسیۆنی بوکس، لە حاڵێکدا کە پاش ناردرانی تیمەکام بۆ پێشبڕکیکانی گوزینشی ئۆلەمپیک ڕیگای بەدەس هێنانی بەرەبەشی ئپلەمپیک بۆ هەموو فیدراسیۆنەکانی ئاسیایی وئۆقیانوسیە لێک درا ببووەوە بەڵام چۆنیەتی بەدەس هێنانی بەرەبەش گوڕاوە. بە پێی بەرنامەی تازە، لەکێشی ٧٥ کیلوگرام هەموو بوکسورگەلێک کە لە قۆناخی یەک لە چواری کۆتایی دووڕاندویانە ، ڕێگای خشتەی شانسی هەمدیسانیان هەیە . بە پێی ئەمە سەیید شاهین موسەوی لە دوایین ململانێ نۆرەی دوانێوەڕووی ئەمڕۆ دوشەممە لە بەرانبەر بۆکسۆری ئۆزبەکستانیەوە دەبێ ڕاوەستێت. ئەگەر شاهین لەم یاریە دا سەرکەویت ، هەمدیسان یارێکی تر لەگەڵ بەرەوەی لایەنی تری خشتەکە ئەنجام دەدات وبەم چەشنە شاهین بۆ چوون بۆ ئۆلەمپیک نیازی بە دوو سەرکەوتن هەیە. بەڵام ئەگەر شاهین لە بەرانبەر نوێنەری ئۆزبەکستان یاریەکە بدوڕینێت ، لە خۆلی پێشبڕکیکان دا وەلا دەنرێت.