ئادار 14, 2020 16:32 Asia/Tehran
  • ڕاهێنەری تیمی نیشتمانی فوتساڵی ئێران لە ناو کۆی هەڵکەوتەکانی جیهان

محەممەد نازم ئەلشەریعە ڕاهێنەری تیمی نیشتمانی فوتساڵی ئێران لە ناوکۆی هەڵکەوتەترین ڕاهێنەرانی فوتساڵ لە ساڵی ٢٠١٩ دایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی ئیرنا ، ماڵپەڕی " فوتساڵی پلێنت" لە ڕاپۆرتێکدا لە ڕاهێنەری تیمی نیشتمانی فوتساڵی ئێران وەکوو دە ڕاهێنەری هەڵکەوتەی فوتساڵ لە ساڵی ٢٠١٩ ناوی برد. لە ناو ئەم لیستە دا ڕاهێنەرانێک لە بەرازیل ، سپانیا ، ژاپۆن ، پۆرتۆگاڵ ، تایلەند وڕووسیایش دەبینرێت. نازموشەریعە لە ساڵی ٢٠١٥ ڕێنوینی تیمی نیشتمانی فوتساڵی ئێرانی لە ئەستۆ دایە، ناوبراو لەگەڵ تیمی نیشتمانی ئێران لە جامی جیهانی فوتساڵی ٢٠١٦ توانی پلەی سێهەمی جیهان بەدەس بێنێت. پاش ئەمەیش بە پێی ڕاگەیاندنی فوتساڵی پلێنت ، تیمی نیشتمانی فوتساڵی ئێران لە ڕیزی دە تیمی هەڵکەوتەی جیهان " فەرزانە تەوەسولی" دەروازەبانی تیمی نیشتمانی فوتساڵی ئافرەتانی ئێران لە ناوکۆی هەڵکەوتەترین دەروازەبانانی ژنی فوتساڵی جیها ن و" گلارە نازمی" ئافرەتی داوەری ئێرانی لە ناو لیستی باشترین داوەرانی فوتساڵی ساڵی ٢٠١٩ دا ڕاوەستابوون.