ئادار 16, 2020 18:15 Asia/Tehran
  • کۆنفدراسیۆنی فوتباڵی ئاسیایش داخرا

بە پێی بانگەشەی ماڵپەڕێکی عەرەبی، کۆنفدراسیۆنی توپی پێ ئاسیا لەبەر پەرە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا چالاکیەکانی حوزوری هەڵپەسارد.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێری مێهر ماڵپەڕی عەرەبستانی سەعودی ٣٦٠ هەواڵی دا کە چالاکیەکانی حوزوری کۆنفدراسیۆنی توپی پێ ئاسیا لە ئەمڕۆ شازدەهەمی مانگی مارس هەتا ڕۆژی بیست وهەشتەمی ئەم مانگە هەڵپەسێردراوە وکارمەندەکانی ئەرکمەند کردووە کە کارەکانیان لە ڕێگەی دوورەوە ئەنجام بدەن " دورکاری" . بنکەی ئائیف سی لە شاری کوالالامپوری مالیزی دایە. پەرەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆی داخرانی زۆربەی لیگەکانی توپی پێ ئاسیا وهەروەها وەدوا کەوتن لە پێشبرکیکانی لیگی پاڵەوانەتی ئاسیا وهەڵبژاردەی جامی جیهانی ٢٠٢٢ بووە.