ئادار 21, 2020 15:53 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی جێژنی نەورۆز لە وڵاتانی تورکیاو عێراق و سووریا

جێژنی نەورۆز لە ساڵی ٢٠١٠ی زایینی لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی نێونەتەوەیی و جێژنی کەونارایی ئێرانییەکان بە سێ ھەزار ساڵ مێژووەوە بە فەرمی ناسرا.

لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵ، پەیامهێنەرانی بەهار و نەورۆز لە سەر جاددە و شەقام و کووچە و کۆڵانەکان لە شار و لە گوندەکان دەر دەکەون و بە گوتنی گۆرانی و شادی و شانۆ، مزگێنی ڕۆیشتنی زستان و هاتنی بەهار دەدەن بە خەڵک.

لە داب و نەریتە باوەکانی ڕۆژانی کۆتایی ساڵ لە تورکیا ، شت کڕینە بۆ ساڵی نوێ. لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵدا، بازاڕی شارە جۆراوجۆرەکانی تورکیا تەژی لە جەماوەرێک دەبێ کە بۆ کڕینی کەڵوپەلی پێویستیان سەردانی ئەوێ دەکەن.

ئاھەنگی جێژنی نەورۆز لە تورکیا هەروەها بە شێوەی فستیڤاڵی نێو شەقام و بازاڕو بە ئامادە بوونی بەرپرسانی خۆجێیی و وڵات بەرپا کرا.

لە زۆربەی شار و گوندەکانی تورکیا ئاگری نەورۆز کرایەوە و لە ڕێوڕەسمەکانیشدا چەندین پارچە شێعر و وتاری جۆراوجۆر پێشکەش کران

جێژنی نەورۆز لە ساڵی ٢٠١٠ی زایینی لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی نێونەتەوەیی و جێژنی کەونارایی ئێرانییەکان بە سێ ھەزار ساڵ مێژووەوە بە فەرمی ناسرا.

ئاھەنگی جێژنی نەورۆز لە شارە جۆربەجۆرەکانی تورکیا لەوانە ئامەد، ئەستەموڵ، ئەزمیر، بولو، قارس، ئادی یامان، وان، بینگۆڵ و ھاتای بەڕێوە دەچێت.

​كوردەكانی عێراق لەسەر ئەو باوەڕەن نەریتی بەڕێوە بردنی نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی كاوە و زەحاك، زەحاك ناوی پاشایێكی ستەمكارە كە مێشكی گەنجانی دەدا بە مارەكانی سەرشانی.

​جەماوەری كوردستانی عێراق بە پێی ئەم ئەفسانەیە، لە دوایین شەوی ساڵدا بە هەڵكردنی ئاور لەسەر بانی ماڵەكانیان، سەر مەیدان و گۆڕەپانەكانی شار و هەروەها لە سەر شاخ و چیاكان دەچنە پێشوازی ساڵی نوێ و سەرقالی جێژن و شایی دەبن.لە نەورۆزدا سەر جادە و شەقامەكانی كوردستانی عێراق بە چرا و گوڵی جوان جوان دەڕازێنرێتەوە.

​لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا نەورۆز هێمای میرات و كەلەپوور و زمانی كوردییە و لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی مۆسیقا و بانگهێشتی هونەرمەندان و مۆسیقازانانی كورد و دیتر ، ئەو نەریتە بە هەموو جیهانیان دەناسێنن.

لە كاتی سەری ساڵدا هەموو ئەندامانی بنەمالە لە سەر خوانێك دادەنیشن كە زۆر جاران تەنیا سەوزە تاقە شتی هاوبەش و باوی ئەو خوانەیە و جاروباریش سەمەنووشی لەگەڵ دادەنێن بەڵام ئەو خوانە حەوت سینەی وا لە ئێران یاخود وڵاتانی دیكە دادەنرێ لە كوردستانی عێراق برەوی نییە.

لە كاتی جێژنی سەری ساڵدا دەنگی شادی و قاقا و پێكەنین لە هەموو ماڵەكاندا دەبیسترێ، سەرەتا ئەوانەی تەمەنیان لە خوارترە ڕێز لە گەورەكان دەگرن و دەستیان ماچ دەكەن و دواتریش گەورەكان بە دانی جێژنانە ڕێز لەو داب و نەریتە دەگرن.

كوردەكانی عێراق لە ڕۆژانی نەورۆز و ساڵی نوێ، زیاتر لە هەر كاتێكی دیكە ئاگایان لە سرووشت دەبێ و بە لەبەر كردنی جلوبەرگی نوێ و ڕەنگامە خۆیان بە بەشێك لە سرووشت دەزانن.

​هاوکات لەگەڵ زۆربەی ناوچە کوردنشینەکانی جیهان ئاهەنگی تایبەتی نەورۆز لە باکووری سووریا و دیمەشق و حەڵەبیش بەڕێوە دەچێت.

یه‌که‌م رۆژی‌ نه‌ورۆز، له‌شاره‌ کوردییەکانی سووریا و له‌ شاری‌ دیمه‌شق و گه‌ڕه‌کی‌ شێخ مه‌قسود له‌ حه‌ڵه‌بی‌ سوریا ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌دەچێت‌. 

لەم ڕێوڕەسمەدا کە هەڵپەڕکێ و گۆرانی خوێندن و جەژن و شایی گێڕان بووە ، جەماوەریکی زۆری خەڵک لە شاری عه‌فرین و کۆبانی و چەند شارێکی دیکە وەکوو هەموو ساڵێک بەشداری ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز دەبن.

جەژنی نەوڕۆز کە جەژنێکە بە ڕیشەی ئێرانی لە ١٢ وڵات جیهان بە فەرمی ناسێندراوە و لە وڵاتانی ئێران، ئەفغانستان، تاجیکستان،  کۆماری ئازەربایجان، ئۆزبەکستان، تورکەمەنستان، کازاخستان، قرقیزستان و ئاڵبانی هەر بەم ناوە"نەورۆز"  لە ڕۆژ ژمێر فەرمی ئەوان دا کاتی پشوودانە.

سەرپەیڤ