سەرکەوتنی ئێران لەبەرامبەر ڕووسیا لە پێشبڕکێکانی موندیاڵی جیهانی شەترەنجی لایڤ
هەڵبژاردەی ئێران لە خولی حەوتەم و کۆتایی پێشبڕکێکانی موندیاڵی شەترەنجی لایڤ توانی هەڵبژاردەی ڕووسیا شکست بدات.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، حەوتەمین و دوایین خولی پێشبڕکێکانی شەترەنجی موندیاڵی جیهانی بە دووسەت و شەست و پێنج شەترەنج باز لە هەڵبژاردەی ئێران، بەڕێوە چوو .
هەڵبژاردەی ئێران لەم خولە دا توانی لە هەر سێ بەشی پێشبڕکێکەدا، پێشبڕکێی ئەوپەڕی خێرایی، بلیتس و خێرا، هەڵبژاردەی ڕووسیا بە سێسەدوپەنجا شەترەنج باز شکست بدات و بیباتەوە.
هەڵبژاردەی ئۆکراین بە هەژدە ئیمتیاز و بێ ئەگەری گۆڕین لە ئەنجامەکانی لەسەرووی تاقمەکەدایە و هەڵبژاردەی ڕووسیا بە سێزدەونیو ئیمتیاز خاوەن پلەی دووهەمە .
ئەنجامی چەندین پێشبڕکێی ئەم سێ تیمە زۆر لە یەک نیزیکە و هەتا ڕاگەیاندنی دوایین ئیمتیازەکان،هەموو هەڵبژاردەی وڵاتان دەبێ چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی تاقمە سەرکەوتووەکان بن .