ڕۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە بۆ رێئالی مادرید؟
ئەگەری گەڕانەوەی هێرشبەری پورتوگالی بۆرێئالی مادرید لە ئارادایە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا و بەگێڕانەوە لە بی ساکر،لەسەر گەڕانەوەی نەیمار بۆ بارسێلۆنا و ئەگەر ئامادەبوونی ئێرلینگ هالند یان کیلیان ئێم پایە، لە رێئالی مادرید ، وتووێژ دەکرێت .
بەم حاڵە گرینگترین هەواڵ دەتوانێ ئەمە بێت کە خەریکە لە ڕاستبوونەوە نیزیک دەبێتەوە و ئەوەش گەڕانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ سانتیاگۆیە.
ئەم دواییانە هەواڵ لەسەر جیابوونەوەی هێرشبەری پورتوگالی لە یۆڤنتوس لەبەر قەیرانی کرۆنا بڵاو بووەتەوە کە جارێ لە ئاستی دەنگۆیە . بەم حاڵە کوریە دلۆ سپۆرت بە باسکردن لەسەر ئەم بابەتە ئەگەری ئەم گواستنەوەیەی پشت راست کردوەتەوە .
بڵاو کراوەی ئیتالیایی نووسی کە رۆناڵدۆ خەریکی لێکدانەوەی بارودۆخەکەدایە کە ئەگەر بتوانێ دوای دووساڵ بگەڕێتەوە بۆ مادرید . لە تورین هەموو شتێک دڵخوازی یاریزانی پورتوگالی نییە و بەباشتری دەزانێ کە ڕێگەیەکی تر هەڵبژێرێ.
هەروەها هۆگربوونی رۆناڵد و بە رێئالی مادرید بە تەواوەتی ئاشکرایە و ناوبراو دوای هەڵوەشاندنەوەی یاری یۆڤنتوس و ئینتەر لەبەر کرۆنا ، خۆی گەیاندە سانتیاگۆ برنابئۆ هەتا شایەتی سەرکەوتنی رێئالی مادرید لەبەرامبەر ئێل کلاسیکۆ دا بێت.