نیسان 08, 2020 23:09 Asia/Tehran
  • ئیمام مەهدی(عج)، ڕزگاری دەری وادە دراو(تایبەت بە لەدایکبوونیی ئەو حەزرەتە)

ئەمڕۆ پانزدەی شەعبان و لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕزگاری دەری عالەمی مرۆڤانی، حەزرەتی مەهدی (عج) داین. لەدایکبوونی دوایین حۆججەتی خودا و تەنیا دادپەروەری عالەم و ئاڵاهەڵگریی ڕزگاری ئینسانەکان لە زۆڵم و ستەم لەهەمووتان پیرۆز بێت.

لە کازیوەی نیوە شعبان، گوڵەکانی نێرگێس، هەواڵی پشکووتنیی دوایین خۆنچەی باخی ئیمامەتیان دا،  خەلیفەی خۆدا کە پیرۆزی هەنگاوەکانی، دەستپێکی دادگەری و عەدل، وئاشتی و دۆستایەتی لە ئاست جیهان دایە .

 خوداوەندی حەکیم پێش خولقاندنی ئینسان، ڕوو لە فیریشتەکان فەرمووی:  إِنِّی جاعِلٌ فِی الْأَرْضِ خَلِیفَةً  لە زەوی دا خەلیفەیەکم دەبێت.(ئایەتی ٣٠ سورەتی بەقەرە) یەکەمین خەلیفە، حەزرەتی ئادەم(ع)؛بوو و دوای ئەویش ،ئەنبیا و ئەوسیای ئەوان،یەک لە دوای یەک ئەم پلە و پایەیان بووە و پەیوەندی بەردەوامیی  نێوان ئافراوان و حەزرەتی حەق یان مسۆگەر کردووە.بوونی خەلیفەی خودا لە سەر زەوین، لەو داب ونەریتانە و یاساگەلێکە کە گۆڕانیان بە سەردانایات، لەهەموو سەردەمانی ژیانی ئەم عالەمە بە سەری دا زاڵبووە.خەلیفەیەک کە ئاوێنەی زات و سیفاتی حەق بووە و زیاتر لە هەمووان لەخودا نزیک و پێوەندی دەروونی هەیە.

  قورئانی پیرۆز سەربردەی هۆزە جۆر بە جۆرەکانمان بۆ دەگێرێتەوە، کە چلۆن خوداوەند بۆ هەمووی ئەوان، نەبی و خەلیفەیەکی لەبە رچاو گرتووە. ژمارێک لەم هۆزانە قسەی حەق یان وەرگرت و ژمارێکی دیکە یاخی وهەر بۆیە گیرۆدەی عەزابی ئیلاهی بوون. چیرۆکە قورئانییەکان پەیامێکی گشتیان هەیە، خوداوەند هیچ هۆزێک بە بێ خەلیفە دانانێت  و ئەمە سۆننەتی سەرجەم نزامی ئافراندنە.

هەر ئێستایش حەزرەتی مەهدی(عج)، وەکوو خەلیفە وئاوێنەی نیشاندەری زات و سیفاتی خوداوەند، لە سەر ئەم گۆی زەوینە دا دەژیت. ئەم تاقانەی دەوران لە کازیوەی بەیانی هەنی پانزدەی شەعبانی ساڵی ٢٥٥ مانگی لە سامەرا لە دایکبوو. ئەو هاوناوی خاتەمۆلئەنبیا محەمەدە .ئیمام مەهدی (عج) لە ساڵی ٢٦٠ مانگی دوای شەهادەتی باوکی بەرێزی ئیمام حەسەن عەسکەری(ع) ،بە گوێرەی داب و نەرتی ئیلاهی ولەلایەن خوداوەندەوە بوو بە میراتبەری خەلافەتێک کە بە تێپەڕینی هەزاران ساڵ لە خوولقێندرانی ژیانی ئینسان، بەردەوام درێژەی هەیە .

 ئیمام مەهدی لە دایکبوو تا دونیا بگۆڕێتەوە و چاکسازی هەموو لایەنەی تیا دا بەدی بێنێت و ژیارێک کە لە سەر زۆر و ستەم ڕۆنراوە خاشەبڕبکات. ئەو لە سەر بایخە بەرزە ئیلاهییەکان ؛ژیارێکی نوێ، بناغەڕێژی دەکات، تاوادەی ئیلاهی خوداوەند بێتە دی و ئاشتی و دۆستایەتی هاوڕێ لەگەڵ دادپەرەوری گۆی زەوین داگرێت. دوژمنانی دینی خودا بڕیاریان دا ئەم ئیمامە بکوژن ، بەڵام پەروەردگاری عالەم ئەوی لە چاو خەڵک شاردەوە، تا ئیمام زیندوو بمێنێت و لەکاتی خۆی دا لە پەردەی غەیبەت بێتە دەر و جیهان لێوانلێو بکات لە عەدل و دادگەری.

 

سەرپەیڤ