May 06, 2020 12:58 Asia/Tehran
  • کۆچی دوایی قورئان خوێنی ھەڵکەوتەی میسری

«موحەممەد مەحموود ئەلتەبلاوی» کە بە زانای تەرتیل و تیلاوەتی قورئانی کەریم ناودار بوو، لە ژیان ماڵئاوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئەلتەبلاوی لە قورئانخوێنە ناودارەکانی میسر کە لە ماوەی شەش دەیەی ڕابردوودا تیلاوەتی  جوانی لەخۆی بەجێ ھێڵاوە، ڕۆژی سێ شەممە لە تەمەنی ٨٦ ساڵاندا کۆچی دوایی کرد.

دامەزراوەی ئەلئەزھەری میسر لە پەیامێکی سەرەخۆشی دا بۆ بنەماڵەو ھاوڕێیانی ئەلتەبلاوی و ھەموو موسڵمانان، ناوبراوی وەک شانازیی ھەڵکەوتەی تەرتیل و تیلاوەت لە میسرو جیھانی ئیسلام باس کردووە.

شێخ «موحەممەد مەحموود ئەلتەبلاوی» ١٤ی نوامبەری ساڵی ١٩٣٤ لە گوندی «میت عەقبە»ی سەر بە پارێزگای «گیزا»ی میسر لە دایک بوو. لە دەیەی ١٩٦٠ دا وەکو قورئانخوێن بە ڕادیۆو تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی میسرەوە پەیوەست بوو. ناوبراو لە تەمەنی نۆ ساڵاندا بوو بە لەبەرکەرو حافیزی قورئان و لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەش داوەری کردنی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی لەبەر کردنی قورئانی بە ئەستۆ بووە.... ڕۆحی شاد.

سەرپەیڤ