May 14, 2020 15:11 Asia/Tehran
  • کۆرۆنا پاڵه‌وانێتى یانه‌کانى عێراقى هه‌ڵوه‌شانده‌وه

بۆ دووھەمین جار پاڵەوانیەتیی یانەکانی عێراق پەکی دەکەوێت

لەم ڕۆژانەدا وەرزش لە ئاستی جیھان دا گیرۆدەی دیاردەیەکی نەخوازراوە بە ناوی «کۆڤیدی_١٩»و یان ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بووەتە لەمپەڕێکی گەورە لە سەر ڕێگای بەڕێوەچوونی یارییە وەرزشییەکان.

عێڕاقیش یەکێک لەو وڵاتانەیە کە بە ناچاری ھەرجارێک کە بە نیازی بەرپاکردنی خولە تایبەتییەکانی وەرزش دەبێت لەگەڵ سیمای گرژو مۆنب ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەرەوڕوو دەبێتەوەو واز لەو ھەنگاوەی دێنێ.

لە ئێستاش دا بۆ جارى دووه‌م له‌ وه‌رزى ئه‌مساڵ پاڵه‌وانێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراق بۆ یانه‌کان هه‌ڵوه‌شاییه‌وه‌ .

پاڵه‌وانێتییه‌که‌ به‌هۆى بلاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ جارێکى تر هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌و تاوه‌کو ئێستاش چاره‌نووسى نادیاره‌ .

بریاربوو له‌ مانگى پێشوو پاڵه‌وانێتییه‌که‌ به‌رێوه‌بچێت ، به‌ڵام پاش دووجار دواخستن بۆ جارى سێیه‌م بۆ کاتێکى نادیار دواخرا‌ .

سەرپەیڤ