May 24, 2020 18:34 Asia/Tehran
  • دوکتۆر مستەفا خوڕەم‌دڵ  توێژەر و راڤەکاری قورئان کۆچی دوایی کرد

دوکتۆر مستەفا خوڕەم‌دڵ توێژەر و ڕاڤیاری قورئان و مامۆستای ناسراوەی کورد لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بە  پێی ھەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر مستەفا خوڕەم‌دڵ ئیسلامناس، توێژەر، ڕاڤیاری قورئان و مامۆستای ناسراوەی کورد و لە بنیاتنەرانی زانکۆی کوردستان لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مستەفا خوڕەم دڵ ساڵی ١٣١٥ لە گوندی دێبوکریی سەر بە شاری مەهەباد لە دایکبووە و لەو مامۆستایە نزیکەی ١٠٠ هەزار لاپەڕە نووسراوە و وەرگێڕانی گرینگ لە بوارەکانی فێقە، فەلسەفە، کەلام و ڕاڤە و لەوان تەفیسری نوور و وەرگێڕانی تەفیسری " فی ظلال القرآن" لە سەید قوتب و هەروەها کتێبی "صرف دستور زبان کردی سورانی" لە بواری فێرکاری و زمانناسی کوردی ئاراستە کردووە.